رۆناڵدۆ بانگهێشتی مێسی دەکات بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی؟

04-10-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

هەوادارانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە پەڕۆشەوە چاوەڕێی وردەکارییەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیریی ئەستێرەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کاپتنی یانەی نەسڕی سعودی و دەستگیرانەکەی، جۆرجینا رۆدریگێز، دەکەن.
 
هەردووکیان هێشتا وادە و وردەکارییەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان رانەگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان باس لەوە دەکەن کە ئاهەنگەکە دەچێتە دوای جامی جیهانی داهاتوو، کە لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت.
 
لیستی میوانەکان و بانگهێشتنامەی مێسی
 
هەندێک لە میدیاکان باسی وردەکارییەکانی ئاهەنگەکەیان کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە دوورگەی مادێرا، زێدی ئەستێرەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەڕێوەدەچێت و بڕی 50 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
 
هەروەها لیستی میوانەکانیشیان ئاشکرا کردووە کە ناوی ئەستێرەی بەرازیلی نێیمار، ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی فەرەنسی کیلیان ئێمباپێ، پاڵەوانی هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان کۆنۆر مەکگرێگۆر و چەندین ئەستێرە نێودەوڵەتییەکان لە وەرزشە جیاوازەکاندا لەخۆدەگرێت.
 
بەڵام هەندێک سەرچاوەی نزیک لە کریستیانۆ و ماڵباتەکەی دەڵێن "ئەو هەواڵانەی بڵاودەبنەوە تەنیا دەنگۆن و راست نین، بەتایبەتی بانگهێشتکردنی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە".
 
لیۆنێل مێسی بانگهێشتی رکابەرەکەی، ئەستێرەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆی نەکردبوو بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ هاوڕێکەی ئەنتۆنێلا، بۆیە ئەگەرێکی کەم هەیە ئەستێرەی پۆرتوگالی رکابەرەکەی بانگهێشت بکات بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە