دوایین لێدوانی فەرمی لەبارەی بەشداریکردنی ئێران لە مۆندیالدا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هەڵبژاردەی ئێران مۆندیالی 2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی حکومەتی ئێران دووپاتیدەکاتەوە کە ئێران بەشداری لە مۆندیالدا دەکات و دەڵێت "ئەرکی فیفایە ئاسانکاری بۆ هەڵبژاردەی ئێران بکات لە مۆندیالدا".
 
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دوایین لێدوانیدا دەڵێت "ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین. ببینە، هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ گەشتکردن ناچێتە ئەمریکا، بەڵکو ئێمە بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال دەچینە ئەوێ. بۆیە ئەوە بەرپرسیارێتی فیفایە کە بارودۆخ و مەرجی گونجاو و پێویست بڕەخسێنێت".
 
بەقایی زیاتر گوتی "بەپێی یاساکانی فیفا، حکومەتە میواندارەکان پابەندییەکی روونیان لەسەرە و دەبێت ئاسانکاری و خزمەتگوزارییە پێویستەکان بەبێ رەچاوکردنی هیچ لایەن یان پاڵنەرێکی سیاسی دابین بکەن".
 
لە کۆتایی قسەکانیدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت "هیوادارین فیفا ئەم کارە بکات بۆ پاراستنی ناوبانگی خۆی. هەندێک لە رووداوەکانی ئەم چەند رۆژەی دواییش لە بەرژەوەندیی وێنە و ناوبانگی فیفادا نەبوون".
 
ئەم قسانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاتێکدایە، پێشتر جیانی ئیفانتینۆ، سەرۆکی بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی هەڵبژاردەکە بێت چووە ئەنتالیای تورکیا و ئامادەی یارییەکی دۆستانەی هەڵبژاردەی ئێران بوو، دوای ئەوەش رایگەیاند، هەڵبژاردەکە بەشداری لە مۆندیالدا دەکات.
 
ئێران لە مۆندیالی 2026 لە کۆمەڵەی حەوتەم بەرامبەر نیوزیلەندا، بەلجیکا و میسر یاریی دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە