رووداو دیجیتاڵ
یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆپالیگ بەڕێوەدەچن، هەردوو یانەی ئاستۆن ڤیلا و نۆتینگهامی ئینگلیزی رکابەری لەسەر گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە دەکەن. هەردوو یانەی فرایبۆرگی ئەڵمانی و براگای پۆرتوگالیش لە دوووەن یارییدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و رکابەری لەسەر بلیتێکی یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ دەکەن.
یارییەکە لە یاریگەی ڤیلا پارک لە بێرمینگهام دەکرێت، ئاستۆن ڤیلا لە یاریی رابردوودا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕاوە، پێویستی بەبردنەوەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە نێو رکابەرییەکە و پارێزگاری لە هەلی گەیشتن بە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ بکات.
نۆتینگهام پێچەوانەی ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی لە پرێمەرلیگدا، لە یۆرۆپالیگدا بە دۆخێکی زۆرباشدا تێدەپەڕێت، ئەوان خاوەنی دوو نازناوی چامپیۆنزلیگن و ئەمجارە چاویان لە بردنەوەی یۆرۆپالیگە.
تیپەکە یاریی چوونی لە یاریگەی خۆیدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردووەتەوە و هەنگاوێک لە پێش رکابەرەکەیەوە بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی.
ئاستۆن ڤیلا لە 1994ـەوە لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر نۆتینگهام نەدۆڕاوە، یانەکە دەیەوێت ئەمشەو هەموو شتێک بکات بۆ گەڕانەوە، بۆ ئەوەش پێویستی بە ئەزموونی ئۆنای ئێمری، راهێنەری نێوداری ئیسپانی هەیە.
هەردوو یانەی فرایبۆرگی ئەڵمانی و براگای پۆرتوگالی رووبەڕووی یەکدەبنەوە و رکابەری لەسەر بلیتێکی یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ دەکەن
یاریی گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانە لە یۆرۆپا پارک بەڕێوەدەچێت لە ئەڵمانیا، لە یاریی چووندا یانە پۆرتوگالییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ئەمشەو یەکێک لە هەردوو یانەکە دەگاتە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ.
هەردوو یانە لە یانە ئاساییەکانی ئەورووپان، پێشتر هیچ نازناوێکی ئەورووپیان نەبردووەتەوە، ئەمشەو رکابەری لەسەر ئەوە دەکەن مێژووییەکی نوێ لە کاروانی خۆیاندا بنووسنەوە.
براوەی یارییەکەی نێوان هەردوو یانە لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر براوەی ئاستۆن ڤیلا و نۆتینگهام یاریی دەکات و یارییەکە رۆژی 20ـی ئەم مانگە لە یاریگای تورپاش لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ