رووداو دێجیتاڵ
یانەی رزگاری بەفەرمی گواستنەوەی بەڵێن فایەقی هێرشبەری پێشووی یانەی چوارقوڕنەی راگەیاند و یاریزانەکەش بە رووداو سپۆرتسی گوت" لە وەرزی رابردووەوە سوکە بەڵێنێکم پێدابوون".
بەڵین، وەرزی رابردوو یاریی بۆ یانەی چوارقوڕنە کرد و بۆ وەرزی نوێ بە درێسی رزگارییەوە دەردەکەوێت.
بەڵێن سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە یانەی رزگارییەوە، بە رووداو سپۆرتسی گوت "بێجگە لە یانەی رزگاری چەند یانەیەکی دیکەش بۆ من لەسەر هێڵ بوون، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک، ئەو یانەیەم هەڵبژارد. من لە سەیدسادق دادەنیشم، گەرمیان لە ماڵی من تەنیا کاژێرێک دوورە و ئەوە وایکرد زیاتر بەمتمانەوە رزگاری هەڵبژێرم".
ئەو یاریزانە سەبارەت بە رەتکردنەوەی یانەی شێروانە، گوتی "راستە شێروانەش لەهەمان دەڤەرە، بەڵام من بەڵێنێکی زارەکیم لە وەرزی رابردووەوە بە رزگاری دابوو، بۆیە نەمویست پەشیمان ببمەوە لەو بەڵێنەم".
بەڵێنی 28 ساڵان، لە پێشوودا یاریی بۆ هەریەک لە یانەکانی سەیدسادق، چوارقوڕنە، موسڵ و پێشمەرگەی سلێمانی کردووە و لە نوێترین ئەزموونیدا پەیوەندی بە یانەی رزگارییەوە دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ