رووداو دیجیتاڵ
یانەی مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی نێودار و بەتوانای پرێمەرلیگ هاتە سەرهێڵ و دەیەوێت لە گواستنەوەی ئەم زستانەدا یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.
میدیای بەریتانیا هەواڵێکی چاوەڕواننەکراوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یانەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت مارک گێهی، ئەستێرەی یانەی کریستال پاڵاس بباتە ریزەکانی، دوای ئەوەی هەریەکە لە یۆسکۆ گڤاردیۆل و رۆبن دیاز، لە یاریی بەرامبەر یانەی چێڵسی تووشی پێکانبوون.
جگە لەو دوو یاریزانەش جۆن ستۆنز بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە و لە هێڵی بەرگریدا مانچێستەر سیتی پێویستی بە یاریزانی بەتوانا هەیە.
کارگێڕیی یانەی مانچێستەر سیتی بەدوای جێگرەوەی زۆرباشدا دەگەڕێت و بۆ ئەوەش گرێبەستکردنی لەگەڵ مارک گێهی کردووەتەوە و ئامانج و دەیەوێت لە گواستنەوەی ئەم زستانەدا یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.
گێمی تەمەنی 25 ساڵە، لە گواستنەوەی هاوینی رابردوودا یانەی لیڤەرپوول زۆر هەوڵیدا یاریزانەکە بباتە ریزەکانی، بەڵام کریستال پاڵاس دەستبەرداری نەبوو و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی تەواو دەبێت و گێهی دەتوانێت بێبەرامبەر لە یانە لەندەنییەکە بڕوات.
جگە لە مانچێستەر سیتی، یانەکانی لیڤەرپوول، بایرن میونشن، ریال مەدرید، بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئینتەرمیلان و ئاتلێتیکۆ مەدرید ویستی خۆیان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە پێشانداوە، بەتایبەت کە یاریزانەکە لە هاویندا دەتوانێت بێبەرامبەر بچێتە هەر یانەیەک کە دەیەوێت.
ئێستا رکابەرییەکە لەنێوان هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوولە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانەی لەم وەرزەدا ئەستێرەی یەکەمی کریستال پاڵاسە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ