رووداو دیجیتاڵ
کافوی ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و کاپتنی سامبا لە مۆندیالی 2002 بەراوردی لەنێوان بەرازیلی ئێستا و ئەوکاتدا کردووە و دەڵێ هێشتا ماومانە.
کافو کاپتنی هەڵبژاردەی بەرازیل بوو، کاتێک بۆ دوایینجار لە مێژووی خۆیدا لە ساڵی 2002 نازناوە جیهانییەکەی بردەوە.
ئەو لەبارەی جیاوازیی نێوان بەرازیلی ئەوکات و ئێستا دەڵێ، نەوەی ئەوکات، پێگەیشتن و کامڵ بوون و نازناوەکەیان بردەوە، بەڵام ئەم نەوەیەی ئێستا هێشتا لە قۆناخی دروستکردندان و کاردەکەن بۆئەوەی خۆیان بسەلمێنن و دەستکەوت بەدەست بهێنن.
لەبارەی چانسی بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی داهاتوو لەلایەن سیلیساو، کافو دەڵێ، هەڵبژاردەکە هەموو پێویستییەکانی رکابەریکردن لەسەر نازناوەکەی هەیە، هەروەها راهێنەرێکی خاوەن ئەزموونی گەورەیە هەیە.
ئەو دەڵێ، ماوەی بەردەست تاوەکو گەیشتنە مۆندیال بەسە بۆ ئەوەی تیپەکە بگاتە ئامادەیی تەواو. ئەو دەڵێ گەشبینم بەوەی هەڵبژاردەکە توانای رکابەریی لەسەر نازناوی پاڵەوانێتییەکە هەیە.
لەبارەی بایەخی بوونی نەیمار لە هەڵبژاردەکە لە مۆندیال، کافو دووپاتیدەکاتەوە کە بەشداریکردن پێویستی بەئامادەیی زۆر باش هەیە، دووپاتیدەکاتەوە کە هەر یاریزانێک توانای بەخشینی بۆ هەڵبژاردەکە هەبێت پێویستە ئامادەبێت.
کافو باسی لە هۆکاری شکستی بەرازیل لە چەند مۆندیالی رابردوو کردووە لە بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتییەکە و دەڵێ، بەهۆی وردەکاریی زۆر بچووکەوە دەرکراین. دووپاتیدەکاتەوە، بردنەوەی نازناوی مۆندیال، پێویستی بەکەمکردنەوەی هەڵەکان تائەوپەڕی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ