ریمۆنتادا مێژووییەکەی هەولێر بەرامبەر نەفت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن یانەی هەولێڕ
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕی 17ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی نەفتی کرد. یارییەکە بە بڕیاری لیژنەی رێککاری خولەکە بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەچوو، یارییەکە لە سەرەتادا بۆ هەولێر سەخت بوو،  یانەی نەفت لە خولەکی 12 لە رێگەی وەلید کەریم گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
 
لە گێمی دووەمدا، هەولێر بە پلانێکی نوێوە هاتە ناو یاریگە و سێ گۆڕانکاریی لە خولەکی 46 ئەنجامدا، ئەم گۆڕانکارییانە هاوسەنگیی یارییەکەیان گۆڕی و لە خولەکی 51 هاروون یوسف گۆڵی یەکسانیی بۆ هەولێر تۆمار کرد، کە دوای گەڕانەوەی ناوبژیوان بۆ ڤار گۆڵەکە بە دروست هەژمارکرا.
 
خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە لووتکەی دراما و جۆشوخرۆش بوون. لە کاتی زیادکراودا، هەولێر کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و لە خولەکی 90+2 مستەفا قابیل گۆڵی دووەمی تۆمار کرد. پێش فیکەی کۆتایی و لە خولەکی 90+9، شێرزۆد تێمیرۆڤ بە ئەسیستێکی نایابی مستەفا قابیل گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ هەولێر تۆمار کرد و سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ کوڕانی قەڵا و منارە مسۆگەر کرد.
 
بەم ئەنجامە هەولێر کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 34 خاڵ و لە بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دێت و لەگەڵ پلەی یەکەمی ریزبەندی جیاوازییەکەیان تەنیا یەک خاڵە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە