رووداو دیجیتاڵ
تادی پۆگاجاری پایسکیلسواری سلۆڤینی لەسەر ئاستی پیاوان و لۆتێ کۆپکێی خانمە پایسکیلسواری بەلجیکی لە 18ـەمین وەشانی پێشبڕکێی پاسکیلسواری ستراد پینک، کە لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
شۆفێری تیمی ئیماراتی پۆگاجار، لە پێشبڕکێی پیاواندا، کە ماوەکەی 215 کیلۆمەتر درێژبوو، توانی بەسەر هەردوو رکابەرەکەی تۆم سکۆگینی لاتڤی و ماکسیم ڤان گایڵزی بەلجیکیدا سەربکەوێت و پلەی یەکەمی مسۆگەرکرد.
لەسەر ئاستی خانماندا، لۆتێ کۆپکێی خانمی بەلجیکی و پاڵەوانی جیهان، بووە سێیەم خانمە پایسکیلسوار کە لە مێژوودا پارێزگاری لە نازناوەکەی بکات، دوای لیزی دینان و ئانێمیکێ ڤان ڤلۆتن.
سەرکەوتنی کۆپکێ لە دوایین 500 مەتردا بوو، کە دوای کێبڕکێیەکی تووندبوو لە کۆتا 12 کیلۆمەتر لەگەڵ ئەلیسا لۆنگۆی خانمە پایسکیلسواری ئیتاڵی، کە پلەی دووەمی بەدەستهێنا. پلەی سێیەمیش بەر دێمی ڤۆلەرینگی خانمە پایسکیلسواری هۆڵەندی کەوت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ