رووداو دیجیتاڵ
ڤیتینا، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لە ئەگەری پەیوەندیکردن بە یانەی ریال مەدریدەوە دەکەن.
یاریزانەکە ماوەی چەند هەفتەیەکە، لە میدیای ئیسپانیا ناوی دەهێنرێت، گوایە یانەی ریال مەدرید چاودێریی دەکات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ بکات و یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.
ڤیتینا لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە بێدەنگیی شکاند و دەڵێت"پەیوەندیکردن بە ریال مەدریدەوە؟ رۆیشتن گەمژانە دەبێت، پێموانییە ئەوە باشترین بژاردە بێت بۆ من، هەست بە دۆخێکی نایاب دەکەم لێرە لە پاریس سانجێرمان، هەستدەکەم خەڵک بەڕاستی رێزم دەگرن، هەست بەو سۆزەیان دەکەم کە بەدەستمهێناوە، من زۆر ئێرەم خۆشدەوێت و دڵخۆشم لە پاریس سانجێرمان، خێزانەکەشم بە هەمان شێوە، ئێمە کۆمەڵێک یاریزانی خەیاڵی و راهێنەرێکی باوەڕپێنەکراومان هەیە."
یاریزانە پۆرتوگالییەکە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەشی دایەوە کە باس لە دەستەوارەکانی سعودیە بۆ ئەو دەکەن و دەڵێت "من پابەندم بە پیشەیەکی سەقامگیرەوە، بژێوییەکی زۆرباشم هەیە لێرە لە ئەورووپا، لە یانەیەکی گەورەم، زیادکردنی مووچەکەم بۆ دوو هێندە و سێ هێندە هیچ دڵخۆشم ناکات."
ڤیتینیا تەمەنی 26 ساڵە، ساڵی 2022 لە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالییەوە پەیوەندیی بە پاریس سانجێرمانەوە کردووە، یاریزانەکە بە 41 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە، بەڵام ئێستا یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی هێڵی ناوەڕاستە و نرخەکەی دەگاتە 110 ملیۆن یۆرۆ، گرێبەستەکەشی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ساڵی 2029 تەواو دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ