کاتی یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا دیاریکرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئومێد ئازاد
نیشانەکردن یانەی بارسێلۆنا ئاتلێتیكۆ مه‌درید جامی شای ئیسپانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە لاس رۆزاس، تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەڕێوەچوو، کە تێیدا دوو رووبەڕووبوونەوەی بەهێز لە چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتییەکەدا دیاری کران.
 
بارسێلۆنا کەوتە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئاتلێتیکۆ میوانداری یاریی چوون دەکات. ئەم یارییە دوو لە سەرکەوتووترین یانەکانی ئیسپانیا کۆدەکاتەوە کە دەجەنگن بۆ بەدەستهێنانی کورسییەک لە یاریی کۆتایی.
 
لە بەرامبەردا، ئاتلێتیک بیلباو رووبەڕووی ریال سۆسیداد دەبێتەوە، ئەمەش دێربییەکی هەرێمی باسک دروست دەکات کە گوڕوتینێکی زۆر لە هەردوو یارییەکەدا دروست دەکات.
 
قۆناخی پێشکۆتایی جامی شا بە دوو یاری (چوون و هاتن) ئەنجام دەدرێت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا خشتەی یارییەکانی قۆناخی پێش کۆتایی راگەیاند، کە تێیدا ئاتلێتیکۆ مەدرید لە 12ی مانگی 2ی 2026 لە یاریی چووندا میوانداری بارسێلۆنا دەکات، هەروەها یاریی گەڕانەوە لە 3ی مانگی 3ی 2026 ئەنجام دەدرێت. 
 
لە رووبەڕووبوونەوەکەی دیکەشدا، ئاتلێتیک بیلباو لە 11ی مانگی 2ی 2026 لە شاری بیلباو رووبەڕووی ریال سۆسیداد دەبێتەوە، یاریی دووەمیش لە 4ی مانگی 3ی 2026 بەڕێوە دەچێت بۆ دیاریکردنی هەردوو یانەی سەرکەوتوو بۆ یاریی کۆتایی جامی شای ئەم وەرزە.
 براوەکانیش سەردەکەون بۆ یاریی کۆتایی کە لە 18 یان 19ی مانگی 4 لە یاریگەی لاکارتۆخا لە شاری سێڤییا بەڕێوە دەچێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە