ڤیدیۆ؛ مێسی دوو گۆڵی ناوازەی تۆمارکرد و ئینتەرمەیامی بردییەوە

06-07-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی ئینتەرمەیامی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای کرانە دەرەوەی لە مۆندیالی یانەکاندا، یانەی ئینتەرمەیامی گەڕایەوە نێو رکابەرییەکانی خولی ئەمریکا و بە سەرکردایەتیی لیۆنێل مێسی، بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر یانەی مۆنتریال تۆمارکرد.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 21 هەردوو تیپ رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە خولەکی 2 لیۆنێل مێسی هەڵەیەکی گەورەی کرد و پرینس ئوسۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ مۆنتریال تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 33 تادیۆ ئالێندێ ئەنجامەکەی بۆ ئینتەرمەیامی یەکسانکردەوە، دوای چەند خولەکێکی کەم لەو گۆڵە لیۆنێل مێسی یاریی بە بەرگریکاران کرد و گۆڵی دووەمی بۆ ئینتەرمەیامی تۆمارکرد. نیوەی یەکەمی یارییەکە بە پێشکەوتنی ئینتەرمەیامی کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 60 تێلاسکۆ سێگۆڤیا بەشێوەیەکی جوان گۆڵی سێیەمی بۆ ئینتەرمەیامی تۆمارکرد، یانەکەی زیاتر لە بردنەوەی یارییەکە نزیککردەوە.
 
دوای دوو خولەک مێسی گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی دوای بڕینی چەند بەرگریکارێکی مۆنتریال تۆمارکرد، ئینتەرمەیامی یارییەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، مێسی بووە باشترین یاریزانی یارییەکە.
 
ئێستا ئینتەرمەیامی لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولی ئەمریکایە، بەڵام چوار یاریی کەمتر لە رکابەرەکانی ئەنجامداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە