ئێنریکێ ستایشی بایرن میونشن دەکات

06-07-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لویس ئێنریکێ مۆندیالی یانەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لویس ئێنریکێ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان دەڵێت "بەرامبەر بایرن میونشن یارییەکی ئاستبەرزمان بینی و ئامانجی روونمان ئەوەیە بگەینە یاریی کۆتایی."
 
دوای بردنەوەیان لە یانەی بایرن میونشن بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر و سەرکەوتنیان بۆ یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، لویس ئێنریکێ گوتی "ئەگەر باسی یارییەکە بکەم، یارییەکی زۆر توند بوو. دەمانزانی کە بە درێژایی کاتەکەی، یارییەکی زۆر سەخت و نزیک لە یەکەوە دەبێت. پێم وایە هەردوو تیپ باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش کرد. لە کۆتاییدا یارییەکە کەمێک شێتانە بوو، بەڵام پێم وایە، بەهۆی ئەو بارودۆخە جیاوازانەی یاریزانان تێیکەوتن، کارەکە زۆر قورس بوو. بەڵام لە کۆتاییدا، پێم وایە هەر یەک لە تیپەکان دەیانتوانی یارییەکە ببەنەوە."
 
راهێنەری پاریس سانجێرمان دەڵێت "ئەگەر شتێک لەبارەی تۆپی پێوە هەبێت، ئەوە سوپرایزە. ئێمە بەڕاستی هیچ هەڵبژاردەیەکی دڵخوازمان نییە، چونکە گرنگ نییە بڕیار بدەیت کێت لا پەسەندە یان نا. لە راستیدا، ئێمە هیچ کامیانمان پێ باشتر نییە. ئێمە دڵخۆشین بەوەی کە لە قۆناخی پێش کۆتاییداین و ئامانجی روونمان گەیشتنە بە یاریی کۆتایی."
 
ئێنریکێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی "شانازی بە تیپەکەمەوە دەکەم، یاریزانەکان بەرپرسیارانە مامەڵەیان کرد، سەرکەوتنێکی زەحمەتمان لە یارییەکی زەحمەتدا بەدەستهێنا، بایرن میونشن تیپێکی زۆرباشە، ئێمە تیپێکمان هەیە دەیەوێت تۆپی پێ بکات و رووبەڕووی هەموو بەربەستەکانیش دەبینەوە، سەرەڕای ئەوەی چەند خولەکێکی کۆتایی یارییەکەمان بە یاریزانی کەمترەوە ئەنجامدا."
 
لویس ئێنریکێ گوتی "خەڵک لەسەر ئەنجام بڕیار دەدات، بەڵام بایرن یارییەکی زۆر باشی کرد و دەکرا یارییەکە بباتەوە."
 
لەبارەی کرانە دەرەوەی لوکاس هێرناندێز لە یارییەکەدا، لویس ئێنریکێ دەڵێت "کرانە دەرەوەی پاچو راست و روون بوو، بەڵام بۆ ئەوەی لوکاس هێرناندێز دڵنیا نیم."
 
پاریس سانجێرمان رۆژی چوارشەممە لە دووەم یاریی قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکاندا کاژێر 22:00 رووبەڕووی یانەی ریال مەدرید دەبێتەوە بۆ رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە