هەموو ڤیاڕیال لە ڤینیسیۆس تووڕەن

06-10-2025
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن لالیگا ڤینیسیۆس جۆنیۆر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ڤینسیۆس جۆنیۆر، پێشەوایەتی ریال مەدریدی کرد بۆ بەدەستهێنانەوەی پێشەنگی لالیگا، پاشبردنەوەی تیپەکە لە ڤیاڕیال 3 - 1 گۆڵ، بەڵام ئەو یاریزانە هەموو ڤیاڕیالی بەهاندەر و یاریزانەوە تووڕەکردووە.
 
ڤینی لە یارییەکەدا گۆڵێکی کرد و لێدانێکی سزای بۆ گیرا و بووەتە هۆی دەرکردنی یاریزانێکی یانەی میوان بەکارتی سوور.
 
میدیای ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، ڤینی سەرچاوەی گفتوگۆ و مشتومڕی دوای یارییەکە بووە، بەتایبەت کە یاریزانانی تیپی میوان، لە هەڵسوکەوتەکانی ئەو لە یاریگەدا نیگەران بوون و هەندێکیان تووڕەبوون.
 
مشتومڕەکەی ڤینی، زیاتر لەسەر ئەو لێدانی سزایە دروستبووە کە ناوبژیوان لە بەرژەوەندیی ئەو یاریزانە لە دوای بەرکەوتنی لەگەڵ رافا مارینی یاریزانی ڤیاڕیال لەناو ناوچەی سزا ئەژماری کرد.
 
ڤینی هەروەها بووە هۆکاری دەرکردنی سانتیاگۆ مۆرینۆ پاش بەرکەوتنی لەگەڵ ڤینی. یاریزانانی ڤیاڕیال لەسەر هەردوو حاڵەتەکە کەوتنە مشتومڕەوە لەگەڵ ناوبژیوان.
 
سانتی کۆمیسانیا، یاریزانی ڤیاڕیال لەدوای یارییەکە گوتی، ڤینیسیۆس خۆی فڕێدا و ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ گرت، دواتر هاوڕێکەم توانی تۆپی لێ وەربگرێت، کەچی بەکارتی سوورکرایە دەرەوە، ئەو جارێکی دیکە خۆی نواند، تێناگەم ڤار ئیشی چییە؟
 
ئێدواردۆ ئێتۆراڵدێ، ناوبژیوانی پێشووی ئیسپانی، دوای یارییەکە گوتی گرتەکە شایستەی لێدانی سزا نەبوو.
 
ئەو هەروەها دەڵێ، گەڕانەوە بۆ ڤار نەکرا، بەڵام حاڵەتەکە لە بنەمادا هەڵە نەبوو.
 
ئەو هەروەها لەبارەی دەرکردنی یاریزانەکەی ڤیاڕیالەوە دەڵێ، لێدانەکە بۆ دەموچاوی ڤینی نەبوو، دەکرا بەهەڵەیەکی ئاسایی ئەژمار بکرێت، بەڵام ئەوە هەڵەی ئەوە نەبوو کارتی سووری لەسەر بدرێتێ.
 
ریال مەدرید یارییەکەی شەممەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و سوودی لە شکستی بارسێلۆنا بەرامبەر سێڤییا وەرگرت و بەهۆیەوە گەڕایەوە بۆ پێشەنگی لالیگا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە