ئارسین ڤینگەر: بیری کاری راهێنەرایەتی دەکەم

06-11-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئارسین ڤینگەر
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئارسین ڤینگەر، راهێنەری پێشووی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەڵێت، بیری کاری راهێنەرایەتی دەکات و ئەگەری هەیە وەرزی داهاتوو دەستبەکاربێتەوە.

ڤینگەر لەکەناڵی بی ئێن سپۆرتسی قەتەری وەک شرۆڤەکاری یاریی بارسێلۆنا و سلاڤیا پراگ ئامادەبوو، لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی گەڕانەوەی بۆ کاری راهێنەرایەتی ڤینگەر گوتی، من بۆ شرۆڤەکردنی یارییەکە هاتوومەتە ئێرە، بەڵام کە رامدەکێشیتە نێو ئەم بابەتەوە دەکەومە ژێر پاڵەپەستۆ.

راهێنەرە فەرەنسییەکە زیاتر گوتی، بەدڵنیاییەوە من عاشقی راهێنەرایەتیم، ئێستا بیری ئەو کارە دەکەم، چونکە بەشێکە لە ژیانی من، لەکاتێکدا ئێستا زیاتر چێژ وەردەگرم، بەڵام لەلایەکی دیکەوە بیری کاری راهێنەرایەتی دەکەم.

ڤینگەر لەدرێژەی قسەکانیدا دووپاتیکردەوە کە 32 ساڵ لەنێو کارەکەدا بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بیری دەکات و ئەگەری زۆر هەیە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە نێو راهێنەرایەتی یانەکە.

ئەم قسانەی ئارسین ڤینگەر لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر نیکۆ کۆڤاچ، راهێنەری بایرن میونشن لەکارەکەی لادرا و ناوی ڤینگەریش لەگەڵ بەربژێرەکانی وەرگرتنی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دەهێندرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە