چەند پەیامێکی نوێ و کاریگەر لە مێسییەوە بۆ هەمووان

06-11-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی بەشداریی لە دیداری بازرگانیی ئەمریکادا کرد و باس لە چەند وێستگەیەکی جیاوازی کاروانی یارییکردنی دەکات و ئاشکرای دەکات، دوای وازهێنانی لە یارییکردن چی دەکات؟
 
مێسی لە مەیامی لە یەکێک لە گفتوگۆ تایبەتەکانی دیدارەکەدا بەشداربوو و لەبارەی زۆر پرسی جیاوازەوە قسەیکرد، سەرەتا باسی لە منداڵیی خۆی لە بارسێلۆنا کرد و گوتی " لە راستیدا دوو جار ناچار بووم بۆ یەکەمجار بەتەنیا گەشت بکەم بۆ ماوەی 15 رۆژ بۆ ئەوەی یانەکە بەباشی بناسم، دوای ئەوە 15 رۆژی دیکەم لەگەڵ باوکم بەسەر برد و دوای ئەوەش هەموو خێزانەکەم هاتن، بەڕاستی ئاسان نەبوو، چونکە من هەمیشە لەگەڵ خێزانەکەم بووم."
 
لیۆ دەڵێت "روونە سەرەتا لە بارسێلۆنا لە دۆخێکی سەختدابووم، بەڵام هەرگیز گومانم لە خۆم نەبووە و هەرگیز بەرەو دواوە نەگەڕاومەتەوە، روون بووم لەوەی چیم دەوێت، بەدوای خەونەکەمدا دەگەڕام، وەکو خێزانێک بەردەوام بووین و منیش بەردەوامبووم لە گەشەکردن."
 
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی پاڵەوانەکان لە دایک دەبن، یان دروستدەکرێن؟ مێسی گوتی "خوای گەورە بەهرەیەکی پێبەخشیووم و لە منداڵییەوە هەمبووە، بەڵام قوربانیی زۆرم داوە بۆ ئەوەی پەرەی پێبدەم، هەمیشە سوپاسگوزاری خوام بۆ ئەو بەهرەیەی پێیداوم."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی چوونی بۆ پاریس سانجێرمان و پاشان مەیامی؟ مێسی گوتی " لە بارسێلۆنا زۆر دڵخۆش بووین. لەوێ منداڵمان بوو و بووینە خێزان، هەموو شتێکمان هەبوو و هەموومان لەوێ گەورەبووین. بیری لێبکەوە، من کاتێک سێزدە ساڵ بووم گەیشتمە ئەوێ. هەموو ژیانم لەوێ بونیاد ناوە. هەرگیز ئاسان نەبوو. بارسێلۆنا و ئەرجەنتین هەمیشە هەمان شوێنیان لە دڵمدا دەبێت."

 
پۆڵگا لەبارەی کاتەکانی لە پاریس گوتی "لە پاریس کاتی خۆشم نەبوو و چێژم لێی نەبینی، رەنگە ئەوە پەیوەندیی بەوەوە هەبێت کە ژینگەیەکی نوێ بوو، بەڵام خۆم گونجاند و سوودم لە هەموو ئەو شتانە وەردەگرم کە ئەرێنین بۆ ئەوەی بەردەوامبم لە بەرەوپێشچوون."
 
پرسیاری وازهێنانی یەکجاری لە یارییکردن لە لیۆ کرا، لە وەڵام ئەفسانە ئەرجەنتییەکە گوتی "وازهێنان شتێک نییە بیری لێبکەمەوە یان نیگەران بم بۆی، کاتێک وازدەهێنم وەکو چۆن ساڵەکان تێدەپەڕن، بێگومان بەهای هەموو ئەو شتانە زیاتر دەزانم کە لە کاروانی یارییکردنی خۆمدا کردوومە و بەشێوەیەکی پیشگەری بەدەستهێناون، بەڵام ئەمڕۆ کاتی ئەوەیە بەردەوامبم لە چێژ وەرگرتن لە خۆم و بەردەوامبم لە یارییکردن."

 
مێسی لەبارەیەوە زیاتر قسەیکرد و گوتی "بەداخەوە، یارییکردنی تۆپی پێ بەراورێکی کۆتایی هەیە، لە خاڵێکدا کۆتایی دێت، حەزدەکەم بزانم بەرەو کوێ دەڕۆم. تێوەگلانی وەکو خاوەن کارێک شتێکە سەرنجم رادەکێشێت و فێری بوومە، دەبێت زۆر بەردەوامبم لە فێربوون، چونکە زۆرم لەبارەیەوە نە دەزانی."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە