رووداو - هەولێر
گرژی لە بارسێلۆنا هەیە بەهۆی ئەوەی لامین یامال لە هاوڕێیەکی بێزارە و لەدوای دێربیی کەتەلۆنیا بەڕوویدا تەقیوەتەوە و بە هانزی فلیکی راهێنەری گوتووە "ئارامم نەما".
لەکاتێکدا کە ئەمڕۆ بارسێلۆنا لە سعودیە، لە یاریی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیادا رووبەڕووی ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە، سەرچاوەکانی نزیک لەو یانەیە دەڵێن کەشی نێو ژووری جلگۆڕینی یانە کەتەلۆنییەکە نموونەیی نییە، بەڵکو هێشتا ئەو گرژییەی تێدا ماوە، کە لەدوای یاریی دێربیی کەتەلۆنیا بەرامبەر ئیسپانیۆل روویدا بەهۆی تووڕەبوونی لامین یامال لە یاریزانێکی هاوڕێی.
دێربیی کەتەلۆنیا لە نێوان بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل، تەنیا سێ خاڵی بۆ کوڕانی هانزی فلیک بەدەست نەهێنا، بەڵکو هەندێک راستی و کێشەی ناوخۆیی لە ژووری جلگۆڕینی بلاوگرانادا دەرخست. سەرەڕای سەرکەوتنەکە، بەڵام ئاستی تیپی کەتەلۆنی لەو یارییەدا نیشانەیەکی پرسیاری گەورەی لەسەر بوو.
سەرچاوەکانی نزیک لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا باس لەوە دەکەن کە لامین یامال، ئەستێرە لاوەکەی بارسا، بەئاشکرا هەست بە بێزاری دەکات و دەڵێن "لامین لە شێوازی دابەشکردنی یاری لە ناوەڕاستی یاریگەدا ناڕازییە، بەتایبەت لەو رۆڵەی کە رافینیای بەرازیلی دەیگێڕێت وەک دروستکەری یاری، کە تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە متمانە بە کەس بکات.
کێشەکە لە رافینیادایە؟
ئەو یاریزانە لاوە پێیوایە کاتێک رافینیا لە قوڵایی و ناوەندی یاریگردا یاری دەکات، تیپەکە ئەو رێکخراوەییەی جارانی لەدەست دەدات. ئەستێرە بەرازیلییەکە نەیتوانیوە ئەو کوالێتییە بە هێرشەکان بدات کە یارییەکی لەو شێوەیە پێویستی پێیەتی؛ بەپێچەوانەوە، زۆرجار تۆپی لەدەستداوە و ئەمەش وایکردووە لامین یامال لە باڵەکاندا هەست بە گۆشەگیری بکات و وەک پێویست پاڵپشتی نەکرێت.
تاقیکردنەوەیەکی شکستخواردووی فلیک
هانزی فلیک ویستی رافینیا لە قوڵایی یاریگەدا وەک چارەسەرێکی کاتی تاقی بکاتەوە، بەڵام ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوەیە پێچەوانە بووەوە. نەمانی وردکاری لە پاسەکان و لەدەستدانی بەردەوامی تۆپ، بارسای کردە تیپێکی بێ کاریگەر. لە بەرامبەردا، لامین یامال لە ناو یاریگادا خەریکە سیفەتی سەرکردە وەردەگرێت و بە ئاستەکەی دەیسەلمێنێت کە ئەو توانایەی هەیە ناوەندی یاریگا کۆنتڕۆڵ بکات و لە یارییە یەکلاکەرەوەکاندا هاوسەنگی بۆ تیپەکە بگەڕێنێتەوە.
ئارامی لامین بەرەو کۆتایی دەچێت
بەتێپەڕبوونی کات و دووبارەبوونەوەی ئاستە لاوازەکەی رافینیا، ئارامی لامین یامال خەریکە نامێنێت، کە بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، لامین لەدوای یارییدێربیی کەتەلۆنیا، لە ژووری جلگۆڕیندا تەقیوەتەوە و بە هانزی فلیک و رافینیای گوتووە "ئارامیم نەما". ئەو سەرچاوانە دەڵێن "فلیک و رافینیا وەڵامیان ەنداوەتەوە لە ترسی تەقینەوەی دۆخەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ