ڤیدیۆ؛ مەکسیک بووە پاڵەوانی جامی زێڕین

07-07-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
مەکسیک
مەکسیک
نیشانەکردن مەکسیک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی مەکسیک بۆ جاری دەیەم نازناوی جامی کۆنکاکافی بردەوە، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا سەرکەوتنی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەمریکا بەدەستهێنا.
 
دوای چوار خولەک یارییکردن، کریس ریچاردس گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هەڵبژاردەی ئەمریکا تۆمارکرد.
 
زۆری نەبرد لە خولەکی 27 راول خیمینێز، بەلێدانێکی بەهێز ئەنجامەکەی بۆ هەڵبژاردەی مەکسیک یەکسانکردەوە، نیوەی یەکەمی یارییەکە بە یەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 77 ئێدسۆن ئەلڤارێز بەلێدانی سەر گۆڵی دووەمی بۆ مەکسیک تۆمارکرد. 
 
یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی مەکسیک کۆتاییهات، هەڵبژاردەکە بۆ جاری دەیەم بووە پاڵەوانی جامی زێڕین و لەنێو ئاهەنگ و دڵخۆشییەکی زۆردا جامی پاڵەوانێتییەکەی بەرزکردەوە.
 
مەکسیک خاوەنی زۆرترین نازناوی جامی کۆنکاکافە و ئەمە دەیەم نازناوی هەڵبژاردەکەیە لە پاڵەوانێتییەکەدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە