رووداو دیجیتاڵ
ریال مەدرید جێگەی خۆی لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا مسۆگەر کرد، دوای سەرکەوتنێکی زەحمەت بەئەنجامی 2-1 بەسەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە دێربییەکی گەرمی مەدریددا کە لە سعودیە ئەنجامدرا، تیپەکەی چابی ئەلۆنسۆ، تەنیا یەک هەنگاو لە بەرزکردنەوەی نازناوەکە دوورن.
ریال مەدرید زۆر چاوەڕێی نەکرد بۆ کردنەوەی دەرگای گۆڵ تۆمارکردن، لە خولەکی دووەمدا بە گۆڵێک پێشکەوت لە رێگەی فێدێریکۆ ڤاڵڤێردی، مووشەکێکی لە لێدانێکی راستەوخۆوە ئاڕاستەی گۆڵکرد.
لە نیوەی دووەمدا، یانەی شاهانە لە خولەکی 54دا لە رێگەی رۆدریگۆوە پێشکەوتنەکەی دوو هێندە کرد، یاریزانە بەرازیلییەکە سوودی لە پاسێکی ڤاڵڤێردی وەرگرت و دوای بڕینی یەکێک لە بەرگریکارەکان، لەگەڵ گۆڵپارێزدا رووبەڕوو بووەوە و بە لێدانێکی بەهێز تۆڕی گۆڵی هەژاند.
ئاتلێتیکۆ خۆی بەدەستەوە نەدا و دوای تەنیا چوار خولەک ئەنجامەکەی کەمکردەوە، ئەلیکساندەر سۆرلۆس لە خولەکی 58دا تەنیا گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد، هێرشبەرە نەرویجییەکە بە لێدانی سەر تۆڕی هەژاند.
ئاتلێتیکۆ هەوڵێکی زۆریدا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام هێڵی بەرگری ریاڵ مەدرید بە تووندی بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە، لە کۆتاییدا مێرێنگی بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
بەگشتی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یارییەکە ئاستێکی بەهێزتری پێشکەش کرد و بۆ ماوەیەکی درێژی یارییەکە تیپی باشتر بوون، بە کۆنترۆڵکردنی تۆپ و پەیڕەوکردنی گوشاری بەرز، ریال مەدریدیان ناچار کرد بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناوچەی خۆیاندا بەرگری بکەن، تیپەکەی سیمیۆنی هەلی هێرشبەری زیاتریان دروستکرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
بەم ئەنجامە، ریال مەدرید لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیادا رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە، لە کلاسیکۆیەکی جیهانییدا کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ