لیڤاندۆڤسکی و مۆدریچ بەیەکەوە لە میلان؟

08-11-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بەنیازە لە گواستنەوەکانی زستانەدا هەوڵی گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا بدات، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیتاڵیا، رۆسۆنێری بیر لە گواستنەوەی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە دەکاتەوە.
 
رۆژنامە ئیتاڵییەکان دەڵێن، گواستنەوەی لێڤاندۆڤسکی لە مانگی یەک "دوور لە چاوەڕوانییە". بەڵام یانەی میلان ئاگاداری ئەوەیە کە گرێبەستی لێڤاندۆڤسکی لەگەڵ بارسێلۆنا هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، و ئەم جوڵەیە ستراتیژێکی هاوشێوەی واژۆکردنی لۆکا مۆدریچ دەبێت. مۆدریچ کە ئێستا تەمەنی 40 ساڵە، لەم وەرزەدا لە سەرجەم یارییەکانی سێری ئا بەشێوەی سەرەکی یاری کردووە و ئاستێکی نایاب پێشکێش دەکات.
 
میلان لە 10 یاریی رابردوودا 15 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمەش کەمترە لە ئاستی چاوەڕوانکراو. ئەوان تەنیا یەک گۆڵ زیاتر لە یوڤێنتوس و یەک گۆڵ کەمتر لە ناپۆلییان تۆمارکردووە، لەکاتێکدا زۆر لە ئینتەری رکابەری شارەکەیان (22 گۆڵ) دواکەوتوون.
 
سەبارەت بە بارسێلۆنا، رۆیشتنی لێڤاندۆڤسکی لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا، یانە ناچاردەکات کە یاریزانەکە بفڕۆشێت و یانەی بارسێلۆنا بیر لە هێرشبەرێک دەکاتەوە بۆ شوێنگرەوەی لیڤا و یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەیەوێت سوود لەم هەلە ببینێت و هەلەکە بقۆزێتەوە.
 
لە مانگەکانی داهاتوودا، بارسێلۆنا دەبێت بڕیار لەسەر داهاتووی لێڤاندۆڤسکی بدات. لەگەڵ ئەوەی فێران تۆرێس لە سەرەتای ئەم وەرزەوە بەشێوەیەکی باش یاریی کردووە، دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە، بەردەوامە لە دیاریکردنی بژاردەی هێرشبردنە لاوەکان بۆ ئەوەی بتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ خزمەت بە یانەکە بکەن، لەنێویاندا،وەک هێرشبەری لاو ئێتا ئیۆنگی هێرشبەری لاوی لیڤانتی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە