رووداو دیجیتاڵ
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، گۆڵکەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیکردەوە، لە یارییکردن لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت و دەڵێ بەدڵنیاییەوە لانیکەم وەرزێکی دیکە بەئاستێکی باشەوە لەگەڵ یانەکەم بەردەوام دەبم.
لیڤای 36 ساڵان، کە لە وەرزی ئەمساڵدا گۆڵکەری تیپەکەی بوو بەتۆمارکردنی 42 گۆڵ لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان، هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، بەڵام ئەو پێیوایە هێشتا دەتوانێت لانیکەم وەرزێکی دیکەی ناوازە لەگەڵ یانەکەی بەسەر ببات.
هێرشبەرە پۆڵەندییەکە، لە نوێترین چاوپێکەوتنی رۆژنامەڤانیدا دەڵێ، پێموایە وەرزی رابردوو یەکێک بوو لە باشترین وەرزەکانمان لە بارسێلۆنا چونکە جیا لە سێ نازناوی نێوخۆیی 'جام، لالیگا و جامی شا'، لە چامپیۆنزلیگیش گەیشتینە قۆناخی پێشکۆتایی و ئەوەش هاندەرانی دڵخۆشکردووە.
لیڤاندۆڤسکی، رەتیدەکاتەوە تەمەن رێگری لە درەوشانەوەی ئەو لەگەڵ یانەکەی بکات، دووپاتیدەکاتەوە "تەمەن تەنیا ژمارەیە، هەست بەئامادەباشی خۆم دەکەم لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە. کاتێک لەگەڵ تیپێکی گەنج یاری دەکەیت، جۆشوخرۆشیێکی زۆرت دەبێت و هەلی ئەوەت دەبێت دووبارە گەنج ببیتەوە.
ئەو هەروەها دەڵێت، پێموایە ئێستا لە باشترین ئاستی خۆمدام و دەتوانم لانیکەم ساڵێک یان زیاتر لە بەرزترین فۆرمی خۆمدا بمێنمەوە.
لیڤاندۆڤسکی لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند بەشداریی لە دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی پۆڵەندا لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بەمۆندیالی داهاتوو ناکات، چونکە پێویستی بەپشووە پاش وەرزێکی درێژ لەگەڵ یانەکەی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ