ڤیدیۆ؛ لاپۆرتا هاوار دەکات "کوڕانی سۆزانی"

09-01-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا
نیشانەکردن خوان لاپۆرتا بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیاردان لەبارەی چارەنووسی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر لە بەرژەوەندی یانەی بارسێلۆنا و رێگەدان بە بەردەوامبوون لە یارییکردن بۆ یانەکە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکەی زۆر دڵخۆشکردووە.
 
بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو، لاپۆرتا شێتانە دڵخۆشی خۆی پێشاندا، وەکو ئەوەی نازناو و دەستکەوتێکی زۆر گرنگی بردبێتەوە، لە رێڕەوی شوێنی تایبەتی یاریگە یەک بە خۆی هاوار دەکات و ئاهەنگ دەگێڕێت.
 
ئیسحاق موتۆ کەسایەتییەکی نزیکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیایە، دەڵێت "لاپۆرتا لە شوێنی کەسایەتییە تایبەتەکان لە یاریگەدا کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا، سەرەتا دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆری لە باوەشکردووە و دوای ئەوەش دەستی بە هاوارکردن کردووە."
 
لاپۆرتا لەنێو ئەو دڵخۆشییەدا چەندجارێک هاواری کردووە، کوڕانی سۆزانی و ئەم قسانەی بەو شێوەیە لێکدرایەوە کە مەبەستی فیدراسیۆنی تۆپی پێ و دەستەی بەڕێوەبردنی لالیگا بووە.
 
جگە لەمەش لاپۆرتا سووکایەتیی بە ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و سەرۆکایەتی فیدراسیۆنەکەش کردووە و چەندجارێک بەبێ شەرەف ناوی هێناون.
 
ئەو کاتەی لاپۆرتا ئەو قسانەی کردووە، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ لە یاریگە نەبوو و دوای ئەوە گەیشتووەتە ئەوێ، بەڵام بەدرێژایی رۆژەکە پەیوەندیی نێوان هەردوولا زۆر خراپ بووە.
 
بارسێلۆنا، لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ئاتلێتیک بیلباوی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی.
 
چەند رۆژێک لەمەوبەر، میدیای نزیک لە یانەی بارسێلۆنا رایانگەیاند، لاپۆرتا بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی بە دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر داوە و پێیگوتوون، دڵنیابن لەوەی هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەین و ئێوەش بەشداری لە یارییەکاندا بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئانخێل دی ماریا

دی ماریا داهاتووی خۆی دیاریکرد

دی ماریا داهاتووی خۆی دیاریکرد ئانخێل دی ماریا، یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی دەنگۆی گواستنەوەی بۆ یانەی کلەب ئەمەریکا رەتکردەوە