پاڵەوانی شەوە ئەفسوناوییەکەی ریال مەدرید چی گوت؟

09-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن خوسێلۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خوسێلۆ، ئەو یاریزانەی شەوێکی لەبیرنەکراوی پێشکێشی تۆپی پێ کرد و ریال مەدریدی گەیاندە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و دەڵێت "بیر لە داهاتوو ناکەمەوە."
 
دوای بردنەوەی یارییەکەیان لە بایرن میونشن و گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، خوسێلۆ قسەی بۆ رۆژنامەڤان کرد و گوتی "ئایا من پاڵەوانم؟ من یەکێکم لەوان، تیپەکە بەشێوەیەکی گشتی یارییەکی نایابی ئەنجامدا، هەموومان بەشێوەیەکی زۆرباش و زۆر بڕواپێنەکراو، لەم قۆناخەی ئەم وەرزەدا یارییدەکەین، لەکاتێکدا دەمانزانی یارییەکە قورسە، لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەی وانییە؟
 
هێرشبەرەکەی ریال مەدرید زیاتر گوتی "بوونی ئێمە لێرە دوای زەحمەتییەکی زۆر، بەتایبەت لە سەرەتای وەرزدا، بەڕاستی زەحمەتبوو بگەینە ئێرە، بۆیە زۆر دڵخۆشم بەوەی پێشکێشمکرد، بەتایبەت لە یارییەکەدا."
 
پرسیار لە هێرشبەرە ئیسپانییەکە کرا، داهاتوو؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی "بیرکردنەوەم تەنیا لای ئەوەیە کە لە یارییەکەدا روویدا، ئێستا قسە لەبارەی داهاتووەوە ناکەم، دڵخۆشم و دەمەوێت تەنیا بیر لەوە بکەمەوە."

 
لەبارەی ئەوەی بۆچی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەیان پێنەدا؟ خوسێلۆ گوتی "بەلای منەوە گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە ئێمە بردمانەوە و گەیشتینە یاریی کۆتایی."


لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگدا، خوسێلۆ لە خولەکی 81 وەکو یاریزانی یەدەگ چووە نێو یاریگە، ئەوکاتەی یاریزانەکە بەشداریی لە یارییەکەدا کرد، ریال مەدرید بە گۆڵێک لە دواوە بوو، بەڵام خوسێلۆ دوو گۆڵی مێژوویی تۆمارکرد و سەرکردایەتیی ریمۆنتادایەکی لەبیرنەکراوی یانەی شاهانەی کرد بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە