گاتوزۆ: من زۆر تووڕەم

09-08-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو-هەولێر

جێنارۆ گاتوزۆ، راهێنەری یانەی ناپۆلیی ئیتالی لە لێدوانێکیدا تووڕەیی و دڵتەنگیی خۆی سەبارەت بە کرانەدەرەوەی تیپەکەی لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ دەربڕی. 

گاتوزۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) گوتی: هەست بە دڵتەنگییەکی زۆر دەکەم، بۆ ماوەی نیو کاژێر بزربووین و لەو کاتەشدا سێ گۆڵمان لێتۆمارکرا، من تووڕەم لە شێوازی ئەو گۆڵانەی لێمان تۆمارکرا کە بە تۆپی جێگیر بوون.

" سەرکەوتنی باشمان نەبوو، هەرچەندە بە باشی دەستمانپێکرد، بەڵام ئەو هەلەی بۆ ئێمە رەخسا بەفیڕۆماندا و ئەوەی بۆ ئەوانیش رەخسا گۆڵیان پێتۆمارکرد، دەمانتوانی هەر لە خولەکی یەکەمەوە گۆڵ بکەین" گاتوزۆ وایگوت.

جێنارۆ باسی لە بەرگریکارەکانیشیکرد و گوتی: من لە بەرگریکارەکانمان زۆر تووڕەم چونکە نەدەبوو مێسی بەو شێوەیە گۆلمان لێبکات، یاریزانەکانی ئێمە بەهێزن بەڵام پێویستە ئاستیان باشتربکەن بۆ ئەوەی باشتر دەربکەون، من ئێستا هەست بەبێهیوایی دەکەم و پێموابوو دەمانتوانی کاری گەورەتر بکەین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە