رووداو دیجیتاڵ
یانەی زاخۆ بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ ویسام رزق، راهێنەری قەتەری راگەیاند و رووداو سپۆرتس وادەی گەیشتنی یاریزانەکە ئاشکرا دەکات.
یانەی زاخۆ لەسەر پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرێبەستکردنی لەگەڵ راهێنەرە قەتەرییەکە راگەیاند و نووسیوویەتی " لە وڵاتی قەتەرەوە بەرەو شاری ئەردەوان و ئەیاز، راهێنەر ویسام رزق، گرێبەستی یانەکەمانی بۆ وەرزی 2025-2026 واژۆکرد."
ویسام رزق، ناوێکی دیاری تۆپی پێی قەتەرە، پێشتر 19 ساڵ یاریزان بووە، لە ساڵی 2019ـەوە کاری راهێنەرایەتی دەکات.
ویسام لە کاروانی کارکردنیدا وەکو راهێنەر، لەگەڵ یانەی قەتەری قەتەری، خرێتیات، ئوم سەڵاڵ، شیمال و سەدی قەتەری کاریکردووە و لە وەرزی رابردووشدا لەسەر ئاستی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا ماوەیەک راهێنەری یانەی جەوییە بووە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو سپۆرتس، رۆژی سێشەممە ویسام رزق دەگاتە زاخۆ، راهێنەرێکی جامایکی و یەکێکی بەرازیلی لە یانە کوردستانییەکەدا یاریدەدەری ئەو راهێنەرە قەتەرییە دەبن.
ویسام رزق، دەبێتە دووەم راهێنەری قەتەری گرێبەست لەگەڵ یانەی زاخۆ بکات، دوای تەڵاڵ بلووشی، کە بەر لە کۆتاییهاتنی وەرزی رابردوو لە یانەی زاخۆ رۆیشت و ئێستا راهێنەری یانەی تەڵەبەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ