رووداو دیجیتاڵ
خانمە مۆدێلێکی بەرازیلی، کۆمەڵێک نهێنیی ژیانی تایبەتی خۆی و ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید بڵاودەکاتەوە کە زانیاریی ئابڕووبەرانەیان تێدایە. ئەو خانمە چەندین نامەی تایبەتی ڤینیسیۆسی لە میدیاکان بڵاوکردەوە کە داواکاریی سێکسیی و بابەتی وروژێنەری زۆریان تێدایە.
ئانا سیلڤا، مۆدێلکاری بەرازیلی، پێشتر لە پەیوەندییەکی سۆزداریدا بووە لەگەڵ ڤینیسیۆس، لە چاوپێکەوتنێکدا ئەوەی خستووەتە روو کە یاریزانە بەرازیلییەکە، ئالوودەی سێکس بووە و هەردەم داوای وێنەی نەشیاوی لێ کردووە، ئەو دەڵێت "ڤینیسیۆس شێتی سێکسە، ئەو بەردەوام وێنەی ئەندامی نێرینەی خۆی بۆ دەناردم، ئەو تەنیا دەیویست باسی سێکس بکەین، هیچ شتێکی دیکەی نەدەویست".
ئانا زیاد دەکات و دەڵێت "ڤینیسیۆس تەنیا بیری لای سێکسە، پێمگوت من زیاتر کەسایەتی و زیرەکیی پیاوان سەرنجم رادەکێشێت، هەربۆیە پێمخۆشە گفتوگۆ بکەین، شتێکمان هەبێت قسەی لەسەر بکەین، پێمخۆش نییە لەگەڵ کەسێک قسە بکەم کە تەنیا باسی سێکس دەکات، بەڵام ئەو تەنیا باسی سێکسی دەکرد و قسەی سێکسیی دەکرد، ئەو ناتوانێت گفتوگۆ بکات".
ئانا سیلڤا، کۆمەڵێک سکرینشۆتی چاتەکانی خۆی و ڤینیسیۆسی خستووەتەڕوو، تیایدا ڤینیسیۆس بەشێوەیەکی روون داوای ڤیدیۆی نەشیاوی لێدەکات، لە سکرینشۆتەکاندا هاتووە:
ڤینیسیۆس: ڤیدیۆیەکی سێکسیی خۆت بنێرە (دوو ئیمۆجی)
ئانا: من لەو جۆرە کچانە نیم، ڤیدیۆت بۆ نانێرم ئەگەر شتێکت نەکردبێت بۆ ئەوەی شایستەی بیت، تۆ هەر کاتێک بتەوێت قسەم لەگەڵ دەکەیت و داوای ڤیدیۆ دەکەیت.
ئانا: ئاسانترە بۆت ئەگەر لە ئۆنلی فانز بەشداری بکەیت یان بڕۆیتە سایتێکی پۆڕن، چونکە بۆمن، ئەوە کارێکی شێتانەیە، بەڕاستی تۆ کەسێکی زۆر خۆپەرستیت.
ڤینیسیۆس: ببورە ئازیزەکەم، بەباشی لێت تێدەگەم، هەڵەی منە، بەشێوەیەکی هەڵە دەستمانپێکرد و هیوادارم شتەکان باشتر بن، رێز هەردەم لەپێس هەموو شتێکە.
ئانا سیلڤا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ڤینیسیۆس داوای کەسێکی دیکەشی کردووە و دەڵێت "ڤینیسیۆس داوەتی کردم بۆ ئەوەی لە ماربێلا لە ئیسپانیا یەکدی ببینین، پێیگوتم هاوڕێیەکی دیکەشم لەگەڵ خۆم بهێنم، منیش وامکرد، دواتر ڤینیسیۆس داوای وێنە و ئینستاگرامی هاوڕێکەشمی کرد".
ئانا زیاتر دەڵێت "ئەو داوای سێکسی سییانەی نەکردبوو، بەڵام دواتر ئەوە بەتەواوی روونبووەوە، هەرچۆنێک بێت، نامەم بۆ ڤینیسیۆس نارد و گوتم لەوانەیە نەیەم، چونکە زۆری پێچوو تاوەکو دڵنیاییمان پێبدات لەسەر گەشتەکەمان، هاوڕێکەشم بڕیاریدا نەیەت، دواتر گوتم کێشە نییە، بەتەنیا دێم، بەڵام ئەو بەدڵی نەبوو و لای گرنگ نەبوو، ئەو زیاتر لە یەک کەسی دەویست، منیش گوتم، هاوڕێیەکی کوڕی هاوڕەگەزخواز لەگەڵ خۆم دەهێنم، بەڵام ئەو بە دڵی نەبوو".
بڵاوبوونەوەی نامە و چیرۆکە سێکسییەکەی ڤینیسیۆس، ئابڕووچوونێکی گەورەی بەسەر یاریزانەکەدا ساخ کردووەتەوە. میدیاکان بایەخی زۆریان بەقسەکانی ئەو خانمە داوە کە چیرۆکەکەی ئاشکراکردووە.
چاوپێکەوتنەکەی ئانا سیلڤا، کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا. ڤێرجینیا فۆنسێکا، کە کچەهاوڕێی ڤینیسیۆس بووە و لە ماڵەکەی ئەودا ژیاوە لە مەدرید، جیابوونەوەی خۆی لە ئەستێرە بەرازیلییەکە راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ