رووداو دیجیتاڵ
لیۆنێل مێسی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ سەرکردایەتیی یانەی ئینتەرمەیامیی کرد بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکا.
لە سێیەم یاریی نێوانیاندا، ئینتەرمەیامی لە یاریگەی خۆی بەرامبەر ناشڤیڵ یارییکرد، پێشتر هەر یەکێکیان بردنەوەیەکیان هەبوو و دەبووایە یەکێکیان ئەم یارییە بباتەوە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی داهاتوو.
دوای تێپەڕبوونی 9 خولەک، لیۆنێل مێسی گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و ئینتەرمەیامی پێشکەوت.
لە خولەکی 39 لیۆ گەڕایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد، نیوەی یەکەم بەپێشکەوتنی ئینتەرمەیامی تەواو بوو.
لە نیوەی دووەمدا ناشڤیڵ هیچی پێنەکرا بۆ گۆڕینی ئەنجامی یارییەکە، لە خولەکی 72 تادیۆ ئالێندێ گۆڵی سێیەمی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد.
دوای سێ خولەک لەو گۆڵە، ئالێندێ بە ئاسیستی مێسی گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد، ئەمە دووەم گۆڵی یاریزانەکە و چوارەمی ئینتەرمەیامی بوو.
ئینتەرمەیامی یارییەکەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی قۆناخی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکا لە بەشی رۆژهەڵات و لە یاریی داهاتوودا بەرامبەر سینسیناتی یاریی دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ