رووداو دیجیتاڵ
عەمار شەعلان، یاریزانی یانەی زاخۆی خولی نایابی کوردستان، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە و بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "بەڕەزامەندی هەردوولامان گرێبەستەکەم هەڵوەشاندەوە".
عەمار، وەرزی رابردوو یاریزانی یانەی ئاکرێ بوو و لە کۆتایی وەرزدا پەیوەندی بە یانەی زاخۆوە کرد و دوای نیو وەرز، گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.
شەعلان، لە لێدوانێکیدا بە رووداو سپۆرتسی رایگەیاند" کێشەم لەگەڵ یانەکەم لەسەر بابەتی دارایی نەبوو، بەڵکو لەسەر خولەکی یارییکردن بوو، منیش وەک هەر یاریزانێکی دیکە ئامانجم ئەوەیە بەشداریی زیاتر بکەم لە یارییەکاندا، لە سەرەتای وەرز و بە دیارییکراوی دوو یاریی یەکەم باشترین ئاستم پێشکەش کرد، بەڵام یاریی لە دوای یاریی دەرفەتی یارییکردن کەم دەبوویەوە، ئەوەش تەواو منی بێتاقەت کردبوو، بۆیە بڕیاری بەجیهێشتنم دا".
ئەم هێرشبەرە لەسەر داهاتووی خۆی گوتی" هەتاوەکو ئێستا هیچ گریبەستێکی فەرمیم پێشکەش نەکراوە، بەڵام ئەمڕۆ یاخود بەیانی بەدیار دەکەوێت کە گرێبەست لەگەڵ چ یانەیەک واژۆدەکەم، ئەگەری یارییکردن بۆ خولی عێراقیش لەئارادایە، بۆیە با ببینین بزانین چی روودەدات".
عەمار شەعلان، یاریی بۆ هەریەک لە یانەکانی سێمێل، ئاکرێ و زاخۆ کردووە و هێشتا دیار نییە ئەزموونی داهاتووی کوێ دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ