عەمار شەعلان: گرێبەستی زاخۆ رەتناکرێتەوە

23-09-2025
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن عەمار شەعلان یانەی زاخۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

عەمار شەعلان، دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی یانەی ئاکرێ، دوور لە چاوەڕوانییەکان بۆ وەرزی نوێی خولی یانە نایابەکانی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ یانەی زاخۆ واژۆکرد.
 
عەمار شەعلان، ناسراو بە کەتۆ، لەبارەی پەیوەندیکردنی بە یانەی زاخۆوە لە لێدوانێکدا بە رووداو سپۆرتسی رایگەیاند" راستە من لە یانەی جەیشەوە گەڕامەوە یانەی ئاکرێ، چەند رۆژێکیشە مەشق لەگەڵ ئاکرێ دەکەم، بەڵام کاتێک زاخۆ دەستەوارەی پێشکەشکردم، نەمتوانی رەتیبکەمەوە و رازی بووم بۆ ئەم وەرزە گرێبەستییان لەگەڵ واژۆ بکەم، دڵنیام ئەم وەرزە باش دەبێت بۆ من و بۆ یانەکەشم". 
 
عەماری 21 ساڵ لە نیوەی دووەمی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان پەیوەندی بە یانەی ئاکرێ کرد و دوای نیو وەرز یارییکردن لەو یانەیە، ئاکرێی بەرەو ریزەکانی یانەی جەیشی بەشدار لە خولی نایابی عێراق بەجێهێشت، بەڵام ماوەیەکی زۆر لەو یانەیە بەردەوام نەبوو و پەیوەندی بە یانەی زاخۆوە کرد.
 
بۆ ئەم وەرزە دوو یاریزان لە یانەی ئاکرێوە پەیوەندییان یانەی زاخۆوە کردووە، سەڵاح حەسەن بەر لە عەمار شەعلان بە دوو هەفتە پەیوەندیی بەو یانەیەوە کردووە.
 
یانەی زاخۆ بۆ تیپی خولی نایابی کوردستان چەند گرێبەستێکی کردووە بە ئامانجی پێشکێشکردنی ئاستێکی باش لە خولی کوردستان، وەک ئەوەی تیپی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە خولەکەدا دەیکات، کە ئێستا بە یەکێک لە یانە باشەکانی عێراق دادەنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە