ڤیدیۆ؛ مێسی دوو گۆڵی تۆمارکرد و ئینتەرمەیامی بردییەوە

10-07-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ سەرکردایەتی یانەی ئینتەرمەیامیی کرد بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە و تۆمارکردنی بردنەوەیەکی دیکە.
 
لە رکابەرییەکانی خولی ئەمریکادا، یانەی ئینتەرمەیامی بەرامبەر نیو ئینگلاند یارییکرد، دوای 27 خولەک یارییکردن لیۆنێل مێسی دەرگای گۆڵ کردنی کردەوە و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئینتەرمەیامی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 37 لیۆ بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی یانەی نیو ئینگلاندی هەژاند، ئینتەرمەیامی بووە خاوەنی دوو گۆڵ و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە پێشکەوتنی ئینتەرمەیامی تەواو بوو.
 
لە نیوەی دووەمدا هێرشەکانی هەردوولادا بۆ سەر گۆڵی یەکدی بەردەوامبوون، لە خولەکی 79 کارلێس گیل ئەنجامەکەی بۆ نیو ئینگلاند کەمکردەوە.
 
یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئینتەرمەیامی کۆتاییهات، یانەکە بووە خاوەنی 35 خاڵ و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندە، بەڵام سێ یاریی کەمتر لە رکابەرەکانی ئەنجامداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە