کێ باشترین یاریزانی مێژووە؟ دێل بۆسکی وەڵامدەداتەوە

10-08-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ڤیسێنتی دێل بۆسکی لیۆنیل مێسی مارادۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتال

ڤیسێنتی دێل بۆسکی، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید، دووپاتیکردەوە کە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی باشترین یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا.

سەرەڕای ئەوەی مێسی لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا لەگەڵ بارسێلۆنا هەموو دەستکەوتەکانی بەدەستهێناوە و 6 باڵۆن دۆری بردووەتەوە، بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هیچ نازناوێکی نەبردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڤیسێنتی دێل بۆسکی کە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیای کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 2010ـی باشووری ئەفریقا، سوورە لەسەر ئەوەی مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە.

ڤیسێنتی دێل بۆسکی، دەڵێت "کەس وەک مێسی نییە، هیچ یاریزانێک ناتوانێت وەک ئەو یاری بە تۆپ بکات و لای خۆی بهێڵێتەوە، ئەو باشترینی هەموو سەردەمەکانە".

سەبارەت بە بەراوردی نێوان مێسی و دییگۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینیش؟ دێل بۆسکی گوتی "لیۆ میراتگرێکی گەورەی مارادۆنایە، بەڵام من پێموایە ئەوە بەڕاستی پێش مارادۆناش کەوتووە".

ڤیسێنتی دێل بۆسکی، لە کۆتایی قسەکانیدا دووپاتیکردەوە کە تاوەکو ئێستا هیچ یاریزانێک وەک مێسی نەبووە و گوتی "مێسی باشترین یاریزانی مێژووە، بەڵام لەوانەیە لە داهاتوودا یاریزانێکی دیکە بێت و ریکۆردەکانی مێسی بشکێنێت". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە