ڤیدیۆ؛ مێسی و مەیامی دیسان دۆڕان

19-05-2025
ئیحسان تاهیر
ئینتەرمەیامی 0-3 ئۆرلاندۆ سیتی
ئینتەرمەیامی 0-3 ئۆرلاندۆ سیتی
نیشانەکردن ئینتەرمەیامی لیۆنیل مێسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ئینتەرمەیامی بەسەرکردایەتی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بەردەوامە لە ئاست و ئەنجامە خراپەکانی و ئەمجارەش تووشی دۆڕانێکی دیکە بوو و سێ خاڵی دیکەی لەدەستدا.
 
لە گەڕی 14ـی خولی ئەمریکیدا، ئینتەرمەیامی لەسەر یاریگای خۆیدا میوانداریی یانەی ئۆرڵاندۆ سیتی کرد و بەئەنجامی 0-3 پێیدۆڕا.
 
لە خولەکی 22 مێسی نزیکبوو لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم، بەڵام پێدرۆ گالیسی گۆڵپارێزی ئۆرلاندۆ رێگری لێکرد.
 
دوو خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم، لویس موریێل گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئۆرلاندۆ تۆمارکرد.
 
لە گێمی دووەمدا مێسی و هاوڕێکانی زۆر هەوڵیاندا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، بەڵام مارکۆ پاشالیچ لە خولەکی 53 گۆڵی دووەمی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد.
 
جارێکی دیکە گۆڵپارێزی ئۆرلاندۆ لێدانێکی بەهێزی مێسی گەڕاندەوە، تاوەکو داگور تۆرهالسۆن لەخولەکی 90+4 گۆڵی سێیەمی یانەی میوانی تۆمارکرد و سێ خاڵی یارییەکەیان لەگەڵ خۆیاندا بردەوە.
 
ئینتەرمەیامی بەکۆکردنەوەی 22 خاڵ لە 13 یارییدا پلەی شەشەمی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی گرتووە، لەکاتێکدا ئۆرلاندۆ سیتی دوای 14 گەڕ بەکۆکردنەوەی 24 خاڵ خۆی گەیاندە پلەی پێنجەم.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە