رووداو دیجیتاڵ
یانەی بۆکا جونیۆرز درێژەی دایە ئەنجامە باشەکانی و لە یاریی سوپەر کلاسیکۆدا سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ریڤەرپلەیت بەدەستهێنا.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 15ـی خولی ئەرجەنتین، یانەی بۆکا جونیۆرز لە یاریگەی لا بۆمبۆنێرا میوانداریی ریڤەرپلەیتی کرد و سوودی لە یاریگە و هاندەرانی وەرگرت بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە.
بەر لەوەی نیوەی یەکەمی یارییەکە تەواو ببێت، ئیزیکێل سێبایۆس گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی بۆکا جونیۆرز تەواو بوو.
خولەکێک دوای دەستپێکردنی نیوەی دووەمی یارییەکە، میگێل میرێنتێل گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و بۆکای زیاتر لە بردنەوەی یارییەکە نزیککردەوە.
دوای ئەوە ریڤەرپلەیت نەیتوانی هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامەکەدا بکات، بۆکا جونیۆرز لەسەر ئاستە بەرزەکەی بەردەوامبوو و چەند هەلێکی ئاسانیان لەدەستدا.
بۆکا جونیۆرز یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، ژمارەی خاڵەکانی بۆ 33 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەمی خولی ئەرجەنتینە، ریڤەرپلەیت ئەمە شەشەم دۆڕاندنیەتی لەم وەرزەدا و لە پلەی شەشەمی ریزبەندی کۆمەڵەی دووەمی خولەکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ