رووداو دیجیتاڵ
لە یەکێک لە یارییەکانی لووتکەی گەڕی یەکەمی مۆندیالدا، هەردوو یانەی بۆکا جونیۆرزی ئەرجەنتینی و بێنفیکای پۆرتوگالی لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا یەکسانبوون.
لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سێیەمدا هەردوو یانە رووبەڕووی یەکبوونەوە، دوای 21 خولەک یارییکردن میگێل مێرینتیێل گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بۆکا جونیۆرز تۆمارکرد.
دوای 6 خولەک لەو گۆڵە رۆدریگۆ باتالیا بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی یانەی بێنفیکای هەژاند.
لە کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا، ئانخێل دیماریا، ئەستێرەی ئەرجەنتینی بەلێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ بێنفیکا کەمکردەوە.
لە خولەکی 71 ئاندریا بێلۆتی، هێرشبەری بێنفیکا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
لە خولەکی 83 نیکۆلاس ئۆتامێندی بەلێدانی سەر ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.
پێشکۆتاییهاتنی یارییەکە بە دوو خولەک، خۆرخی فیگال یاریزانی یانەی بۆکا جونیۆرز بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و یارییەکە بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
لە یاریی داهاتوودا بۆکا جونیۆرز بەرامبەر بایرن میونشن یاری دەکات و بێنفیکا رووبەڕووی ئۆکلاند سیتی دەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ