بێنفیکا و بۆکا جونیۆرز بۆ یەکەمجار رووبەڕووی یەکدەبنەوە

16-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بێنفیکا بۆکا جونیۆرز مۆندیالی یانەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی جیهانیی یانەکان بەردەوامن و بەرەبەیانی سبەی هەردوو یانەی بۆکا جونیۆرزی ئەرجەنتینی و بێنفیکای پۆرتوگالی رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
 
یارییەکە لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سێیەمدا لەسەر یاریگەی هارد رۆک هەردوو یانە رووبەڕووی یەکدەبنەوە و یەکەم دەرکەوتنیان دەبێت لە مۆندیالی یانەکاندا.
 
لە یارییەکەدا ئیدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ئۆرۆگوایی و یانەی بۆکا جونیۆرز بەهۆی ئەوەی لە پێکان چاکنەبووەتەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا یانە ئەرجەنتینییەکە دەیەوێت ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنێت.
 
ئایرتن کۆستای بەرگریکاری یانەکەش کێشەی وەرگرتنی ڤیزای هەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا کێشەکەی چارەسەرکرا و بەر لە بەڕێوەچوونی یارییەکە پەیوەندیی بە مەشقەکانی یانەی بۆکا جونیۆرزەوە کرد و بۆ یارییەکە ئامادەیە.
 
هەردوو یانە پێشتر هیچ یارییەکیان بەرامبەر یەکدی نەکردووە و ئەمە یەکەم یارییانە و کاژێر 01:00ـی بەرەبەیان یاریی دەکەن.
 
لەم کۆمەڵەیەدا بایرن میونشن بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر ئۆکلاند سیتی تۆمارکردووە و لە یاریی داهاتوودا رکابەریی بۆکا جونیۆرز دەکات و بێنفیکاش رووبەڕووی ئۆکلاند سیتی دەبێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە