ماموستا و قوتابی لە بارەی یاریی لووتکەی یۆرۆپالیگەوە چی دەڵێن؟

11-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جۆزێ مۆرینیۆ چابی ئەڵۆنسۆ یۆرۆپالیگ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی رۆما و چابی ئەڵۆنسۆ، راهێنەری یانەی بایرلیڤەرکوزن بەجیا لەبارەی یارییەکەیان لە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆپالیگدا قسەیانکرد و مۆرینیۆ دەڵێت "ئەگەر ئەمە رووینەدا پێتان وانەبێت درۆزنم."
 
جۆزێ مۆرینیۆ لەبارەی یارییەکەوە بە رۆژنامەڤانانی گوت "ئەمە دوایین بەربەستە لەبەردەممان، لەگەڵ هەموو بەربەستەکان کە هاتوونەتە پێشەوە، ناڕۆین بۆ ئەوەی بە ئاسانی یارییەکە بدەینە بایر، دیارە کە ئێنە دەچینە یاریگە بۆ ئەوەی هەرچییەکمان هەیە لە ئارەزوو و کوالێتی بخەینە نێو یاریگە، هەرچیمان هەیە دەیخەینە نێو یاریگە."
 
راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لەبارەی بەشداریکردنی پاوڵۆ دیبالا لە یارییەکەدا قسەی خۆیشی کرد و گوتی "لەبارەی پاوڵۆ دیبالاوە لە یارییەکەدا دەبینین، بەڵام من هەست ناکەم یاریی بکات، بەڵام ئەگەر کردی پێت وانەبێت کە من درۆزنێکی گەورەم، من ناڵێم نا، دەڵێم وا بیری لێناکەمەوە."
 
مۆرینیۆ زیاتر گوتی "لە چاوی ئێوە و لە چاوی هاندەران و هەموو ئەوانەی حەزیان لە قسەکردنە، ئەگەر نەگەینە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ، وەرزێکی باشمان نەبووە، بەڵام بەبێ گوێدانە ئەنجامەکانی دوو سێ هەفتەی رابردوو بە یاریزانەکانم دەڵێم وەرزێکی نایابمان هەبووە."
 
لەلایەن خۆیەوە چابی ئەڵۆنسۆ بە متمانەبەخۆبوونێکی زۆرەوە قسەیکرد و گوتی "تیپەکەم لە بارودخێکی زۆرباشدایە، ئێمە وزەیەکی زۆرمان هەیە و چاوەڕوانییەکی زۆرمان هەیە بۆ یارییەکە، چاوەڕێی کەشێکی نایاب دەکەین لێرە لەم یاریگەیە جوانە بەرامبەر رکابەرێکی زۆرباش، کە ئەزموونیان هەیە، بەڵام بۆ ئێمە پێشبنییەکان زۆر بەرزن، ئێمە دەمانەوێت ئەوە لە یارییەکەدا بەکاربهێنین بۆ ئەوەی یارییەکی باش بکەین و هەلێک بەدەستبهێنین بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو لە یاریگەی خۆماندا بگەینە یاریی کۆتایی."
 
 
راهێنەرە لاوە ئیسپانییەکە زیاتر دەڵێت "ئێمە کوالێتیمان هەیە، بە یارییەکی باش گەیشتینە قۆناخی پێشکۆتایی، بەڵام بەرگرییەکی باشیشمان کرد، ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە و لە یاریی بەرامبەر رۆما پێویستیمان بە هەردووکیان دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە