دوای لەدەستدانی لالیگا بەلێشاو هێرشدەکرێتە سەر ئێمباپێ

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەشداریکردنی کیلیان ئێمباپێ، لە یاریی کلاسیکۆدا و دۆڕاندنی یانەکە کاردانەوەی زۆری دروستکرد و ئیسپانییەکان هێرشدەکەنە سەر ئەو ئەستێرە فەرەنسییە.
 
کیلیان ئێمباپێ، بەهۆی ئەو وێنەیەی لە کاتی بەڕێوەچوونی کلاسیکۆدا بڵاویکردەوە رووبەڕووی رەخنە و هێرشی زۆر بووەتەوە.
 
ئێمباپێ لە کاتی بەڕێوەچوونی کلاسیکۆدا ستۆرییەکی لە ئینستاگرام داناوە، کاتێک ریال مەدرید بە دوو گۆڵ لە دواوەیە و لەسەری نووسیووە هەلا مەدرید.
 
ئەم وێنەیە لە ئیسپانیا و لەلایەن هاندەرانی ریال مەدریدەوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، ئیسپانییەکان دەڵێن، یاریزانەکە دەیتوانی کاتێک وێنە بگرێت کە ئەنجامەکە 0-0 بێت، ئەی پیاو هەندێک رۆحیەتی مەدریدیت تێدابێت، ئای ئێمباپێ ئەمە چ گرێبەستێکە.
 
میدیای ئیسپانیا دەڵێت "کاتێک ئێمباپێ لە دوایین مەشقەکانی ریال مەدریددا بۆ کلاسیکۆ زانیوویەتی لە یارییەکەدا یەدەگ دەبێت، دوای 5 خولەک مەشقەکانی بەجێهێشتووە و گوتوویەتی هەست بە ئازار دەکەم."
 
ئۆندا سێرۆ دەڵێت "رەنگە ئەم وەرزە ئێمباپێ یاریی نەکاتەوە".
 
ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کاتێک ئێمباپێ سەیری یارییەکە دەکات، کەناڵەکەی لەسەر بی ئێن سپۆرتە، کە تۆڕێکی میدیایی قەتەرییە و لە ئیسپانیا پەخشی نییە، تەنیا لە فەرەنسا و بە زمانی فەرەنسی هەیە، ئەمەش وا لێکدراوەتەوە کە ئێمباپێ نەک لەگەڵ شاندی یانەکەی نەچووەتە بارسێلۆنا، بەڵکو ئیسپانیای بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە فەرەنسا.
 
ئەم هێرشکردنە سەر ئێمباپێ لەکاتێکدایە، یاریزانەکە لەم وەرزەدا 24 گۆڵی بەدرێسی یانەی ریال مەدریدەوە تۆمارکردووە و گۆڵکاری خولەکەیە، بەڵام یانەکەی وەرزێکی سفریی لە بردنەوەی نازناو بەڕێکرد.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە