ڤیدیۆ؛ ئوسترالیا لە سعودیەی بردەوە و گەیشتە مۆندیال

11-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئوسترالیا
ئوسترالیا
نیشانەکردن ئوسترالیا سعودیە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئوسترالیا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی سەرکەوتنی بەرامبەر هەڵبژاردەی سعودیە بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە یارییەکانی مۆندیالی 2026.
 
یارییەکە لە جەددە بەڕێوەچوو و پێویستبوو سعودیە بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکە بباتەوە.
 
سەرەتا لە خولەکی 19 عەبدولرەحمان عەبود گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هەڵبژاردەی سعودیە تۆمارکرد.
 
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە بە سێ خولەک کۆنۆر مێتکەیف ئەنجامەکەی بۆ هەڵبژاردەی ئوسترالیا یەکسانکردەوە، نیوەی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
 
لە خولەکی دووەمی نیوەی دووەمدا میچ دوک بەلێدانی سەر گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەی ئوسترالیا تۆمارکرد و هاندەرانی سعودیەی بەتەواوی بێهیوا کرد.
 
دوای ئەوە لێدانێکی سزا هەژمارکرا، بەڵام سالم دوسەری هەلی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی بۆ سعودیە لەدەستدا و ماتیۆ رایان لێدانەکەی گەڕاندەوە.
 
یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئوسترالیا کۆتاییهات، هەڵبژاردەکە گەیشتە مۆندیالی 2026 و سعودیە چووە قۆناخی پلەی ئۆف.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە