ناوبژیوانێک بەهۆی بەخشینی گۆڵێکی نادروست بە بارسێلۆنا سزا درا

11-09-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن مۆنۆیرا مۆنتێرۆ یاریی مایۆرکا و بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی ناوبژیوانان لە لالیگا ئەو ناوبژیوانەی بە سڕکردن سزا دا کە هەڵەیەکی لە یاریی بارسیلۆنا و مایۆرکادا کرد و بووە هۆکاری هەژمارکردنی گۆڵێکی نادروست بۆ بارسێلۆنا.
 
لیژنەی ناوبژیوانان دانی بە هەڵەکەی مۆنۆیرا مۆنتێرۆی ناوبژیواندا نا کە دوای کەوتنی رایلۆی یاریزانی مایۆرکا لە یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا یاری نەوەستاند و بارسا گۆڵی تۆمارکرد.
 
لیژنەکە دەڵێت "یاساکە روونە و لە کاتی پێکانی یاریزان لە سەردا، مافی یەکەم دەدرێت بە یاریزانەکە".
 
بەهۆی گەورەیی هەڵەکەوە، لیژنەی ناوبژیوانان مۆنۆیرا مۆنتێرۆی راگرت، چونکە ئەو هەڵەیەی بووە هۆکاری تۆمارکردنی گۆڵێک لەلایەن بارسێلۆنا کە کاریگەری لەسەر گۆڕینی ئەنجامی یارییەکەوە هەبوو.
 
لیژنەی ناوبژیوانانی پشتڕاستیشی کردەوە کە بڕیاری VAR بۆ هەڵوەشاندنەوەی گۆڵەکەی ئاردا گولەر بەرامبەر مایۆرکا بەهۆی لێدانی دەستەوە دروست بووە.
 
لە یاریی ریال مەدرید و مایۆرکادا تۆپێک بەر دەستی گولەر کەوت بەر لەوەی گۆڵ بکات و ناوبژیوانی یارییەکە، خۆسێ ماريا سانچێز مارتينێز سەرەتا گۆڵەکەی هەژمارکرد، بەڵام دواتر کە گەڕایەوە ڤار، گۆڵەکەی رەتکردەوە.
 
بەگوێرەی یاسا، یارییەکە بەشێکە لەهەمان هێرش و پێوەرەکانی یەکسانی جێبەجێ دەکرێن.
 
لیژنەی ناوبژیوانانی لالیگا راوێژی بە فیفا کردووە سەبارەت بە بڕیارەکە و لیژنەکەش پەسەندی کردووە و رایگەیاندووە کە رەتکردنەوەی گۆڵەکەی ئاردا گولەر بڕیارێکی راست بووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە