رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی پۆرتوگال سێیەم یاریی لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال ئەنجامدەدات و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات، کریستیانۆ رۆناڵدۆش بۆ یارییەکە ئامادەیە.
لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی شەشەم و لە گەڕی سێیەمدا، کاژێر 21:45 هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یاریگەی خۆسێ ئالڤالادێ لە لیسبۆن میوانداریی هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەکات.
پۆرتوگال دوو یاریی ئەنجامداوە و هەردوو یارییەکەی بردووەتەوە، بە شەش خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەیە، ئێرلەندا هەردوو یاریی رابردووی دۆڕاندووە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەتەواوی بۆ یارییەکە ئامادەیە و دەیەوێت لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا ژمارەی گۆڵەکانی بەرزبکاتەوە و سەرکەوتنێکی دیکە بۆ هەڵبژاردەکەی بەدەستبهێنێت، بەتایبەت کە لە دوو یاریی رابردوودا سێ گۆڵی تۆمارکردووە.
رۆناڵدۆ 5 یاریی بەرامبەر ئێرلەندا کردووە، سێ بردنەوە، یەکسانبوونێک و دۆرانێکی هەیە، 4 گۆڵ و ئاسیستێکی بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیە کردووە و کارتێکی زەردیشی وەرگرتووە.
بەر لە یارییەکە جواو فێلیکس تووشی پێکانبووە و بەشداری لە یارییەکەی ئەمشەودا ناکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ