ڤیدیۆ؛ بایرن میونشن رکابەرەکەی گۆڵبارانکرد و هەشت گۆڵی تۆمارکرد

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بایرن میونشن
بایرن میونشن
نیشانەکردن بایرن میونشن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشن سەرکەوتنی چواردەیەمی لە رکابەرییەکانی بوندێسلیگادا بەدەستهێنا و لە یاریگەی خۆیدا بە هەشت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە فۆڵڤسبۆرگی بردەوە.
 
دوای تەنیا پێنج خولەک کیلیان فیچەر بەهەڵە گۆڵێکی لە خۆیان کردەوە و بایرن پێشکەوت، دوای ئەوە لە خولەکی 13 دزێنان پێینۆڤیچ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
دوای ئەوە کەرنەڤاڵی گۆڵکردنی باڤارییەکان دەستیپێکرد، لە خولەکی 30 لویس دیاز گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک تەواو بوو.
 
لە نیوەی دووەمدا، میشێل ئۆلیسێ لە خولەکی 50 گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، دوای سێ خولەک مۆریتز یێنز گۆڵی چوارەمی باڤارییەکانی  بە هەڵە لە خۆیان کردەوە.
 
لە خولەکی 68 و 69 رافایێل گێرێرۆ و هاری کەین دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد و بایرن بووە خاوەنی شەش گۆڵ.
 
لە خولەکی 76 ئۆلیسێ گۆڵی دووەمی خۆی و حەوتەمی بایرنی تۆمارکرد، لیۆن گۆرێتسکا لە خولەکی 88 هەشتەم گۆڵی تۆمارکرد.
 
بایرن میونشن 14 یاریی بردووەتەوە و 2 جار یەکسانبووە، هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە 44 خاڵی هەیە و 11 خاڵ لە دۆرتموندەوە دوورە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە