کۆرۆنا کۆرتوا دەکاتە شۆفێری فۆرمۆلا وەن

12-04-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن تیبوا کۆرتوا فۆرمۆلا وەن
A+ A-

رووداو - هەولێر

گۆڵپارێزی بەلجیکی تیبوا کۆرتوا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رکابەری کۆمەڵێک لە شۆفێرانی پێشبڕکێکانی فۆرمۆلا وەن دەکات.

گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لەگەڵ ئەو شۆفێرانە بەشداری لە پێشبڕکێیەکی فۆرمۆلا وەن لە رێگەی ڤیدیۆوە دەکات و پارەی خەڵاتەکەش بۆ هەوڵ و کۆششەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان دەکرێت.

کۆرتوا لە دژی چارلیس لیکلێرکی شۆفێری فێراری، لاندۆ نۆرێسی شۆفێری مەکلارین، ئەلیکساندەر ئالبۆنی شۆفێری رێد بۆل، جۆرج رۆسێلی شۆفێری ویلیامز، ئەنتۆنیۆ كيوفيناتزیی شۆفێری رۆمیۆ و نیکۆلاس لاتیڤیی شۆفێری ویلیامز یاری دەکات.

براوەی ئەو پێشبڕکێیە خەڵاتێک بە بڕی 100 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت، کە گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە هەوڵدەدات پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و پارەکەی بداتە رێکخراوی تەندروستی جیهانی.

کۆرتوا دڵی هەوادارانی خۆی خۆشکرد، کاتێک لە رێگەی تویتەرەکەیەوە ئاشکرایکرد کە بەشداری لە پێشبڕکێیەکی لەم جۆرەدا دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە