10 یانەی پرێمەرلیگ دژی کڕینی نیوکاسل لەلایەن محەممەد بن سەلمان دەوەستنەوە

13-05-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن نیوکاسل محەممەد بن سەلمان
A+ A-

رووداو - هەولێر

مەترسییەکانی کڕینی زۆرینەی پشکەکانی یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگلیزی، لەلایەن محەممەد بن سەلمان، شازدەی جێنشینی سعودییە رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبن، لەنوێترین پێشهاتدا 10 یانە لە دژی پرۆسەکەن.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەبارەی دژایەتیکردنی پرۆسەی کڕینی یانەی نیوکاسل بوون، لەلایەن سندووقی وەبەرهێنانی سعودییە بەسەرۆکایەتی محەممەد بن سەلمان، کە بەتەواوەتی لە کڕینەوەی 80% پشکەکانی یانەکە بەرامبەر 300 ملیۆن پاوەند نزیکبووەتەوە.

میدیای بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە، 10 یانەی ئینگلتەرا لە دژی پرۆسەی کڕینەوەی یانەکە دەوەستنەوە و ترسیان لەوەیە، کڕینی یانەکە لەلایەن سعودییەوە کاریگەریی خراپ لەسەر پرێمەرلیگ دروستبکات.

یانەکان دەیانەوێت پاڵەپەستۆ دروستبکەن، بۆ ئەوەی شکست بەو پڕۆسەیە بهێنن، بەتایبەت کە لە ماوەی رابردوودا سعودییە بە دزینی مافی گواستنەوەی یارییەکان تومەتبارکراوە و تۆڕی بی ئێن سپۆرتی قەتەریش بەرپرسانی پرێمەرلیگی لە کڕینەوەی ئەو یانەیە و مەترسییەکانی بۆ سەر خولەکە ئاگادارکردووەتەوە.

بەرپرسانی پرێمەرلیگ دەیانەوێت بەڵگەی نوێیان لەبارەی پەیوەندیی سعودییە و کەناڵی "beoutq" دەستبکەوێت، کە تومەتبارە بە دزینی مافی پەخشکردنی چالاکییە وەرزشییەکان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە