رۆناڵدۆ لەگەڵ جێنشینی شای سعودیە دەرکەوت

23-02-2025
دیاری حەسەن
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ محەممەد بن سەلمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە ئاهەنگی رۆژی دامەزراندنی سعودیە بەشداربوو و چاوی بە جێنشینی شای سعودیە کەوت.
 
رۆژی 22/2 بە رۆژی دامەزراندنی شانشینی سعودیە دادەنرێت و هەموو ساڵێک لەو رۆژە، رێوڕەسمو ئاهەنگگێڕانی جیاجیا لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەڕێی تۆڕی ئینستاگرامەوە وێنەیەکی خۆی و جێنشینی شای ئەو وڵاتە، محەممەد بن سەلمان بڵاوکردەوە و گوتی "خۆشحاڵبووم بە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی رۆژی دامەزراندنی شانشینی سعودیە هاوشانی جێنشینی شا، محممەد بن سەلمان"
 
زیادیشی کرد و گوتی "شانازی بوو بۆمن ئامادەبم لە جامی پێشبڕکێی ئەسپسواری لە ریاز"
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی نەسڕە و ئەو یاریزانە بەشێکە لە دیدگای 2030ی سعودیە، چوونی ئەو یاریزانەش بۆ خولی رۆشەنی سعودی هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی بەشێکی یاریزانە ناسراوەکانی خولەکانی ئەورووپا روو لەو خولە بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە