رووداو دیجیتاڵ
ئەسرا زەندی، کچە یاریزانی کوردی تۆپی دەست لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پەیوەندی بە یانەی ئیستقلالی ئێرانی کرد و دەڵێ من یەکەم کچە کوردم یاریی بۆ ئەو یانەیە دەکەم.
ئەسرا زەندی تەمەن 32 ساڵان، لە دایکبووی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەی 10 ساڵە یاریزانی سەرەکی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی کچانی ئێرانە و لە چەندین پاڵەوانێتی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران بەشداریی کردووە.
زەندی، لەسەر پەیوەندییکردنی بە یانەی ئیستقلال بە رووداو سپۆرتسی گوت "ئیستقلال یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی ئێران، بۆ یەک ساڵ گرێبەستم لەگەڵ واژۆ کردوون، ئامانجمان بەدەستهینانی نازناوە بۆ ئەم وەرزە، لەگەڵ هەموو یانەکانیش هەمان ئامانجم هەبووە، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران و یانەکانی ئێرانیشدا، وڵاتانی زۆر گەڕاوم و یارییم تێدا کردووە، دوایینیان بەشدارییم بوو لە پاڵەوانێتی ئاسیا لە هیندستان".
یاریزانە سنەییەکە، سەبارەت بە یارییکردن بۆ یانەکانی باشووری کوردستان، دەڵێ "من لە ساڵی 2013 هەتاوەکو 2023 یارییم بۆ چەند یانەیەکی هەولێر کردووە، بەڵام ئەم دوو ساڵە بڕیاردراوە کە هیچ یاریزانێکی ئێرانی بۆی نییە لە عێراق یاریی بکات، بۆیە نزیکەی سێ ساڵە لە یانەکانی عێراق و کوردستانەوە دوورم".
زەندی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستە و لەگەڵ یانەی هەولێر نازناوی خولی عێراقی بردووەتەوە و وەک باشترین یاریزانی خولەکەش دەستنیشانکراوە
ئەسرا زەندی، لە تەمەنی 13 ساڵییەوە دەستی بە یاریی کردووە، لە یەکەم ئەزموونی کاروانی وەرزشییدا یاریی بۆ تیپی خانمانی شارەوانی سنە کردووە .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ