بەهرەمەندێکی کورد بەتەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئارمان ئەیووب
نیشانەکردن خۆپێشاندانەکانی ئێران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە، یاریزانێکی لاوی تەمەن حەڤدە ساڵان، کە خەڵکی سەلاس باوەجانییە، لە خۆپێشاندانەکانی ئێران، بەدەستی هێزەکانی ئەو وڵاتە کوژراوە.
 
رێکخراوەکە ئاشکرایکردووە، رێبین مورادیی تەمەن 17 ساڵان، کە یاریزانی تیپی مێرمنداڵانی یانەی سایپا بووە، لە خۆپێشاندانەکانی تاران بەتەقەی هێزەکانی ئەو وڵاتە کوژراوە.
 
رێکخراوەکە رایگەیاندووە، رێبین مورادی خەڵکی شاری سەلاس باوەجانیی سەر بە پارێزگای کرماشانە، یاریزانی تیپی سایپای تەمەن 17 ساڵان بووە و رۆژی پێنجشەممەی پێشوو لە خۆپێشاندانەکاندا کوژراوە.
 
رێبین مورادی بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە، وەک یەکێک لە بەهرەمەندە مێرمنداڵەکانی تۆپی پێی تاران دەناسرایەوە.
 
رێکخراوەکەی مافی مرۆڤ، روونیکردووەتەوە، خێزانەکەی رێبین، پاش چوار رۆژ لە کوژرانی کوڕەکەیان لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەرمەکەیان وەرنەگرتووەتەوە.
 
خۆپێشاندانەکان لە ئێران، رۆژی 28-12-2025 بەهۆی گرانی و خراپیی دۆخی بژێوی، بە مانگرتنی کاسبکاران لە تاران دەستیپێکرد و دواتر 28 پارێزگای ئێرانی گرتەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە