رووداو دیجیتاڵ
یانەی مانچێستەر سیتی یارییە دواخراوەکەی لە پرێمەرلیگدا ئەنجامدەدات و هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی دەست بەو هیوایەوە بگرێت کە بۆ بردنەوەی نازناوی خولەکە ماویەتی.
لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 31ـی خولەکەدا، ئەمشەو کاژێر 22:00 مانچێستەر سیتی لەنێو یاریگا و هاندەرانی میوانداریی یانەی کریستال پاڵاس دەکات و پێویستی زۆری بەبردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە هەیە بۆ ئەوەی لە رکابەریکردنی یانەی ئارسیناڵی خاوەنی پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە دوورنەکەوێتەوە.
مانچێستەر سیتی ئێستا بە جیاوازیی 5 خاڵ لە دواوەی یانەی ئارسیناڵە، بەبردنەوەی یارییەکە جیاوازییەکە بۆ تەنیا دوو خاڵ کەمدەبێتەوە و رکابەرییەکە لەسەر گەیشتن بە خولەکە دەگاتە لووتکە.
لە یاریی یەکەمی نێوانیان لەم وەرزەدا، ستیزنز بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە کریستال پاڵاسی بردووەتەوە و دەیەوێت ئەمشەو لە یاریگای خۆی ئەوە دووبارەبکاتەوە.
کریستال پاڵاس لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا ئەنجامەکانی زۆرباش نین و لە پلەی پازدەیەمی ریزبەندە، بەڵام لەسەر ئاستی ئەورووپا گەیشتووەتە یاریی کۆتایی کۆنفڕانسلیگ، ئەوەش وادەکات ئەرکی تیپەکەی گواردیۆلا ئاسان نەبێت.
لە یارییەکەدا یۆسکۆ گڤاردیۆل بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکات، یاریزانەکانی دیکەی مانچێستەر سیتی بۆ رکابەرییەکە ئامادەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ