یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جامی ئیتاڵیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا ئەنجامدەدرێت، یانەی ئینتەرمیلان دەیەوێت نازناوێکی دیکە بباتەوە و لازیۆش چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ سەر سەکۆی نازناوەکان.
 
یارییەکە کاژێر 22:00 لە یاریگای ئۆڵیمپیکۆ لە رۆما بەڕێوەدەچێت، هەمووان چاوەڕێی دەرکەوتنی پاڵەوانی ئەم وەرزەی کۆپا ئیتاڵیا دەکەن.
 
نیرازۆری لەم وەرزەدا نازناوی خولی ئیتاڵیای بردووەتەوە و چاوی لە بەدەستهێنانی دووەم نازناوی وەرزەکەیە.
 
لازیۆ دوای 7 ساڵ دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر سەکۆی نازناوەکان و ببێتە پاڵەوان.
 
ئینتەرمیلان خاوەنی 9 نازناوی جامی ئیتاڵیایە و دوایینجار کە نازناوەکەی بردەوە 3 ساڵ لەمەوبەر بوو.
 
لازیۆ 7 جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە و لە 2019ـەوە نەبووەتەوە پاڵەوان.
 
ئینتەرمیلان هەردوو یارییەکەی ئەم وەرزەی لە سێری ئادا لە لازیۆ بردووەتەوە، بەشێوەیەکی گشتی لە 9 یاریی رابردوودا بەرامبەر لازیۆ نەدۆڕاوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە