پاریس یاریی لووتکەی خولی فەرەنسا دەکات و دەیەوێت ببێتە پاڵەوان

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پاریس سانجێرمان خولی فەرەنسا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یاریی لووتکەی خولی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و یانەی پاریس سانجێرمان بەبردنەوە و یەکسانبوون لە یارییەکەدا نازناوی خولەکە دەباتەوە.
 
لە گەڕی 33 و پێشکۆتایی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسا، کاژێر 22:00 یانەی پاریس سانجێرمانی پێشەنگی ریزبەندی خولەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی لانسی دووەمی ریزبەند یاریی دەکات، ئەمە گرنگترین و بەهێزترین یاریی ئەم وەرزەی خولەکەیە، بەتایبەت کە جیاوازیی هەردوو یانە شەش خاڵە.
 
پاریس سانجێرمان لە یارییەکەی ئەمشەودا بەبردنەوە و یەکسانبوون دەتوانێت نازناوی وەرزەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلابکاتەوە، لانس دەیەوێت لە رکابەریکردن بەردەوامبێت و پاڵەوانبوونی یانەکە دوابخات.
 
ئەم یارییە لەکاتێکدایە، پاریس سانجێرمان لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگە و پێش ئەو یارییە چاوی لە یەکلاکردنەوەی خولی ناوخۆیەوە.
 
یارییەکە یەکەم یاریی عوسمان دێمبێلێ دەبێت، دوای ئەوەی وەکو باشترین یاریزانی فەرەنسی بۆ ئەمساڵ دەستنیشانکرا و ئەمشەو دەیەوێت هاوکاریی تیپەکەی بکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.
 
پاریس سانجێرمان بەبردنەوەی نازناوی خولی فەرەنسا دەبێتە خاوەنی 14 نازناوی خولەکە و بۆ وەرزی پێنجەم لەسەریەک نازناوەکە دەباتەوە.
 
یانەی لانس، لەم وەرزەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە، یانەکە سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ مسۆگەرکردووە و دەیەوێت سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی لە پاریس سانجێرمان بباتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە