رووداو دیجیتاڵ
سیریانا ویلیامز، خانمە ئەفسانەی تێنسی ئەمریکی بە گریانەوە ماڵئاوایی لە هاندەرانی کرد، دوای ئەوەی لە پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی تۆرۆنتۆ دەرکرا.
سێرینا ویلیامز رووبەڕووی بێلیندا بنچیچی خانمە تێنسزانی سویسری بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر پێیدۆڕا، بە ئەنجامی شەش دوو و شەش چوار، هاندەرانی نێو یاریگەش بە چەپڵەڕێزان پێشوازیان لێکرد.
خانمە تێنسزانە تەمەن 40 ساڵەکە، لە یەکەم دەرکەوتنیدا دوای ئەوەی ئامادەیی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە کاروانی پیشەگەریەکەی لە تێنس راگەیاند، تووشی شکست بوو.
تاوەکو ئێستا بە تەواوی نازانرێت ئەو خانمە ئەمریکییە چەند یاریی ماوە پێش ئەوەی واز لە یاریکردن بهێنێت، بەڵام ئەگەری هەیە بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی ئەمریکا لە نیویۆرک، دوا بەشداریکردنی بێت، کە خاوەنی 23 نازناوی گراند سلامە.
سێرینا دوای یارییەکە، گوتی "هەمووتانم خۆشدەوێت، ئەوە لەبیرنەکراو بوو. وەک لە وتارکەشمدا باسمکردووە، من خراپم لە ماڵئاوایی. بەڵام ماڵئاوا تۆرۆنتۆ".
هەروەها گوتیشی "سوپاس، زۆر سوپاس، تۆرۆنتۆ، چەندیم وەرزشی جوان و نایابی هەیە. بۆیە من بەو شێوەیە پەرۆشم. ئێوە دەزانن کە من ئاهەنگی لەدایکبوون ناکەم، بەڵام لە دڵەوە سوپاس، یاریکردن لەبەردەم ئێوەی بەڕێزدا بەم هەموو ساڵە خۆشی بوو. بۆیە سوپاس".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ