پێنج راستی لەبارەی جامی سوپەری ئەورووپاوە

13-08-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جامی سوپەری ئەورووپا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو جامی سوپەری ئەورووپا لەنێوان هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و تۆتێنهامی ئینگلیزی بەرێوەدەچێت و هەردوو یانە دەیانەوێت بەبردنەوەی نازناوێکی دیکەی ئەورووپی بچنە نێو رکابەرییەکانی وەرزی نوێ.

کاژێر 22:00 یارییەکە لە شاری ئودینێی ئیتاڵیا دەکرێت، پاریس سانجێرمان پاڵەوانی چامپیۆنزلیگە و تۆتێنهام پاڵەوانی یۆرۆپالیگە، هەردوو یانە دەیانەوێت بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا نازناوی جامی سوپەری ئەورووپا ببەنەوە.
 
پێنج راستی لەبارەی جامی سوپەری ئەورووپاوە
 
- ئەمە جاری 50ـەم جامی سوپەری ئەورووپا دەکرێت، کە لە ساڵی 1972ـەوە پاڵەوانێتییەکە بەڕێوەدەچێت.
 
- جامی سوپەری ئەورووپای ئەمساڵ پاڵەوانێکی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت، پاریس سانجێرمان جارێک یارییەکەی کردووە و لە 1996 بەرامبەر یوڤێنتوس دۆڕاوە، تۆتێنهام یەکەمجارە یاریی ئەم جامەکە دەکات.
 
- 25 یانەی جیاواز نازناوی جامی سوپەری ئەورووپایان بەدەستهێناوە، ریال مەدرید خاوەنی زۆرترین نازناوە بە 6 نازناو، بارسێلۆنا و میلان یەکەیان 5 نازناویان بردووەتەوە.
 
- پاریس سانجێرمان بەبردنەوەی یارییەکەی ئەمشەو دەبێتە یەکەم یانەی فەرەنسی جامی سوپەری ئەورووپا بباتەوە، بەڵام یانە ئینگلیزییەکان 10 نازناویان هەیە، لیڤەرپوول 4 جار، چێڵسی 2 جار، مانچێستەر سیتی جارێک، نۆتینگهام جارێک، ئاستۆن ڤیلا و مانچێستەر یونایتدیش هەریەکەیان جارێک نازناوەکەیان بردووەتەوە.
 
- براوەی جامی سوپەری ئەورووپا 5 ملیۆن یۆرۆ وەکو خەڵاتی دارایی وەردەگرێت، دووەم 4 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە